"دیوی دووه‌م و خاڵی ترسناكی لیۆنێل مێسی"
.jpg)
ده‌رنه‌كه‌وتنی لیۆنێل مێسی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی وه‌ك مه‌ته‌ڵێكی لێ هاتووه و هه‌ریه‌كه و به‌جۆرێك لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، هه‌موویان گله‌یی له مێسی ده‌كه‌ن كه ناتوانێت به ئه‌ندازه‌ی بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی نیشتیمانی وڵاته‌كه‌ی بدره‌وشێته‌وه.
خاڵی لاوازی مێسی
له ڕووی ده‌روونییه‌وه له بارسێلۆنا مێسی زۆر ئاسووده‌یه، چونكه پشتگیریه‌كی ته‌واو له لایه‌ن میدیاكان و یاریزانه‌كانه‌وه ههستپێدهكات، به‌ڵام له ئارجێنتینا دۆخه‌كه ته‌واو جیاوازه، رۆژنامەکانیان ئارام له‌سه‌ر مێسی ناگرن و به‌رده‌وام له سۆشیال میدیا قسە و باسی خراپی لەسەر دەکەن، بەکاریکاتێر و تەنز و دروشمی جیاواز دژایه‌تی دەکەن.
ئەگەر ئه‌م بابه‌ته پێچەوانەی کەینەوە لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ دنیایەکی جیاوازتر ھەیە، چونكه رۆشنبیری پورتوگالییه‌كان زۆر جیاوازه له رۆشنبیری وڵاتێكی ئه‌مریكای باشوور و به‌تایبه‌تیش ئارجێنتین.
له پورتوگال بگرە میدیاكان و راگەیاندکارەکانی ئەم وڵاتە وەک کورە ئەفسوناویەک پاڵپشتی كریستیانۆ ده‌كه‌ن، فرۆکەخانە بەناوی دەکەن، مۆزەخانەی بۆ دروست دەکەن، پەیکەری گەورەی بۆ داده‌تاشن، وا لە رۆنالدۆ دەکەن بەم تەمەنە 33 ساڵییه لە یاریزانێکی 23 ساڵی خێراتربێت.
به‌ڵام له ئارجێنتینا ته‌نیا یه‌ك په‌یكه‌ریان بۆ مێسی دروست كردووه تا ئێستا 2 جار شكاندوویانه، به‌رده‌وامیش ره‌خنه‌ی لێ ده‌گرن و فشاری له‌سه‌ر دروست ده‌كه‌ن.
مێسی رانه‌هاتووه به‌رگه‌ی ئه‌و فشارانه بگرێت، ئه‌مه‌ش بۆته خاڵی لاوازه‌ی ئه‌و یاریزانه، چونكه لیۆ له‌وه‌ته‌ی له منداڵییه‌وه له بارسێلۆنا پێگه‌یشتووه زۆر به ناسكی و میهره‌بانی ره‌فتاری له‌گه‌ڵ كراوه، به‌ڵام كاتێك په‌یوه‌ندی به تانگۆ ده‌كاته‌وه خاڵه لاوازه‌كانی به زه‌قی ده‌رده‌كه‌وێت و ناتوانێت هاوسه‌نگی خۆی رابگرێت و خۆی له فشاره‌كان ده‌رباز بكات و له نێو یاریگه‌ش به‌ڕوونی هه‌ستی پێده‌كرێت.
له كاتێكدا مۆندیال پاڵه‌وانێتییه‌كی گه‌وره‌یه و جیاوازه له لالیگا و رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌كانی ئیبار و ئالاڤێس، مۆندیال پێویستی به حه‌ماسه‌تێكی گه‌وره و پاڵپشتییه‌كی بێ وێنه هه‌یه، ئەم شتانە لە ئەرجەنتین نابینرێت تەنیا مارادۆنە نه‌بێت كه جاروبار لە نێو یاریگه ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه ماڕادۆنا ئه‌فسانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و له‌وه تێده‌گات پشتگیریكردنی ئه‌ستێره‌كان كاریگه‌ریه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر دۆخی ده‌روونی یاریزانه‌كان ده‌بێت، بۆیه له دوایین یاری به به‌رزكردنه‌وه‌ی درێسی مێسی له نێو یاریگه پاڵپشتی له مێسی كرد، به‌ڵام مێسی نه‌یتوانی له نێو ئه‌و دۆخه سارد و سڕه‌ی خۆی بێته ده‌ره‌وه.
هۆكارێكی دیكه‌ی لاوازی مێسی بۆ نه‌بوونی پاڵپشتی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ته‌نانه‌ت ئەستێرە کۆنەکانی ئەرجەنتینیش وەک پێویست پاڵپتشی ناكه‌ن ته‌نیا جار و بار بە یەک دوو وشە پشتگیرییه‌كی سارد و سڕی لێ دەکەن.
ئه‌گه‌ر سەیری ھەڵبژاردەی بەرازیل بکەین، ته‌نانه‌ت رۆژانە ئەستێرەکانی سامبایە دەچنە شوێنی راھێنانەکانی بەرازیل و پاڵپشتیان ده‌كه‌ن و دۆخی ده‌روونی یاریزانه‌كانیان خۆش ده‌كه‌ن و ئارامی و متمایهكی زۆر به یاریزانه‌كان ده‌به‌خشن، بۆ نموونه، رۆبێرتۆ کارلۆس و رۆناڵدۆی دیارده لەگەڵ یاریزانە لاوه‌كانی بەرازیل گه‌پ و گاڵتە و گۆرانی و سه‌ما ده‌كه‌ن، ئەمە خاڵێکی به نرخ و جه‌وهه‌رییه وا لەم یاریزانانە دەکات وەک باڵندەیەك له نێو یاریگه باڵبگرن و سه‌ما به یاریزانه‌كانی به‌رامبه‌ر بكه‌ن.
نووسینی: نیهاد نانه‌كه‌لی