سه‌در و عه‌بادی پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییه‌كیان راگه‌یاند
K24 - هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و هاوپه‌یمانی سائیروون، له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سڕ، دوای كۆبوونه‌وه‌یان له شاری نه‌جه‌فی باشووری به‌غدا، پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییه‌كیان له‌نێوان خۆیان راگه‌یاند.
به گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، ئه‌مڕۆ عه‌بادی سه‌ردانی شاره‌كه‌ی كردووه و له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌عه‌كانی شیعه له شاره‌كه كۆبووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی "العربی الجدید"، هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح، كه نوینه‌رایه‌تی میلیشیاكانی حه‌شد ده‌كات، رێگره له‌وه‌ی سه‌در هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ عه‌بادی پێكبهێنێت و مه‌رجی قورسیشی بۆ عه‌بادی داناوه ئه‌گه‌ر بێته ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كه.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، عامری چاوی له‌وه‌یه ببێته سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و هه‌وڵیش ده‌دات رێگری له عه‌بادی بكات ویلایه‌تی دووه‌م وه‌ربگرێته‌وه.
له ئه‌گه‌ری قایل‌بوونی عامری به هاتنی عه‌بادی بۆ ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كه، ژماره‌ی كورسییه‌كانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی ناو په‌رله‌مان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی ئایینده ده‌بێته 140 كورسی، به‌و پێیه‌ی سه‌در 54 كورسی، عامری 47 كورسی و عه‌بادییش 39 كورسی هه‌یه.
به‌و شێوه‌یه‌ش هێشتا هاوپه‌یمانێـییه‌كه پێویستی به 26 كورسی دیكه ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت زۆرینه‌ی ناو په‌رله‌مان مسۆگه‌ر بكات كه به‌لای كه‌مه‌وه 166 كورسییه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له ناو هۆڵی په‌رله‌مان متمانه به كابینه‌ی داهاتوو بده‌ن.
ا. م