ده‌میرتاش له زیندان ده‌نگیدا
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش، كاندیدی سه‌رۆككۆماریی توركیا كه زیاتر له ساڵێكه به پاساوی پاڵپشتیكردن له "تیرۆر" خزێنراوه‌ته زیندانه‌وه، ئه‌مڕۆ به‌شداریی له هه‌ڵبژاردن كرد و له زیندانه‌وه ده‌نگیدا.
ده‌میرتاش له تویته‌ره‌وه وێنه‌یه‌كی خۆی و عه‌بدوڵڵا زه‌یدان، په‌رله‌مانتاری زیندانیكراوی ناوچه‌ی هه‌كاریی هه‌ده‌په‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و نوسیوویه‌تی: "ئێمه‌ش ده‌نگماندا و داواكارین هه‌ڵبژاردنیكی ئارام به‌رێوه‌بچێت و بچن له به‌رژه‌وه‌ندی دیموكراسی ده‌نگ بده‌ن و باوه‌ڕموایه ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی زۆر باش ده‌بێت".
هه‌ر ئه‌مڕۆ هاوژینه‌كه‌ی ده‌میرتاش له دیاربه‌كره‌وه پاش به‌شداریكردنی له ده‌نگدان داوای كرد هاووڵاتیان بچنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و به‌شداریی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.
به‌شاك ده‌میرتاش له پاش ده‌نگدان قسه‌ی بۆ میدیاكان كرد و گووتی: "به‌خێرایی بچنه ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ بۆ ده‌میرتاش و ئازادی بده‌ن".
له كاتژمێر 8:00 سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار و په‌رله‌مانی نوێی توركیا ده‌ستیپێكردووه‌و زیاتر له 56 ملیۆن هاووڵاتی توركیا مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش یه‌كێكه له كاندیده‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا و ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه له زینداندایه‌و له دوا په‌یامی ده‌نگیدا به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی هه‌ڵبژاردنیش گووتی: "ئه‌گه‌ر هه‌ده‌په نه‌گاته په‌رله‌مان، هه‌موو توركیا زیانی پێده‌گات، بۆیه پاڵپشتیكردنی هه‌ده‌په واتای پاڵپشتیكردنی دیموكراسییه‌ته".
Biz de oyumuzu, cezaevinde kullandık. Herkesin sandığa giderek ülkenin geleceği için, tercihini demokrasiden yana kullanmasını diliyorum. Oy verme işleminin sakin ve huzurlu bir ortamda tamamlanmasını umuyorum. Sonuçların çok güzel olacağına inanıyorum. Hepimize hayırlı olsun. pic.twitter.com/ceinNMfLN8
— Selahattin Demirtaş (@hdpdemirtas) ٢٤ يونيو ٢٠١٨