به ڤیدیۆ.. ساخته‌كاری هه‌ڵبژاردنی توركیا له به‌رژه‌وه‌ندی پارته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان ببینه
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ساخته‌كاری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مڕۆی توركیا ده‌رده‌خات.
گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی له شارۆچكه‌ی پرسوس (سروچ)ی سه‌ر به پارێزگای ئورفه له باكووری كوردستان (باشووری رۆژئاوای توركیا)، تۆمار كراوه و ئه‌و كه‌سه‌ی ڤیدیۆكه‌ی تۆمار كردووه ده‌ڵێت: "به‌ر له كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی ده‌نگدان سندووقێكی ده‌نگدان له بنكه‌كه دانراوه و تێیدا ده‌نگه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی حزبی ده‌سه‌ڵات دراون".
ئه‌مڕۆ 24ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2018، زیاتر له 56 ملیۆن ده‌نگده‌ر له وڵاتی توركیا، روو له سندووقه‌كانی ده‌نگدان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یاندا بكه‌ن، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنه، كه له دوای هه‌مواری ده‌ستووری ئه‌و وڵاته له ساڵی 2017، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ھەڵبژاردنەكانی ئەمڕۆی توركیا، 13مین ھەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و 27 خوولی پەرلەمانی ئەو وڵاتەیە، بڕیارە لە كاتژمێر 8 بەیانی پرۆسەی دەنگدان لە شارەكانی توركیا دەست پێبكات تا كاتژمێر 5 ئێوارە، ئەگەری ئەوەش ھەیە دەزگای باڵای ھەڵبژاردنی توركیا لەكاتی پێویست ماوەی دەنگدان درێژبكاتەوە.
چاودێران، هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی توركیا به گرنگ و ئاڵۆز وه‌سف ده‌كه‌ن، تێیدا 6 كاندید ركابه‌ری له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌كه‌ن, حزبه‌كانیش هه‌وڵ بۆ به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین كورسی په‌رله‌مان ده‌ده‌ن، كه له 550 كورسییه‌وه بووه‌ته 600 كورسی.
ا. م