سه‌در و عه‌بادی خه‌ونی عامری ده‌زڕێنن
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی عێراقی رایگیه‌اند: "ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و پاڵپشتیكاری هاوپه‌یمانێتی سائیروون و حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی نه‌سر رایانگه‌یاندووه، هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی فه‌تحی له وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران هیوابڕاو كردووه".
سه‌رچاوه سیاسییه‌كه‌ی عێراق كه نه‌یهیشتووه ناوی بھێنرێت به رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی چاپی له‌نده‌نی گوتووه: "ئه‌و هاوپه‌یمانێتیانه‌ی راگه‌یێنراوون جۆرێكن له گۆڕانكاریی له دیمه‌نی سیاسی عێراق. بووه‌ته هۆی ناروونی نه‌خشه‌ی سیاسی و جارێكی دیكه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سه‌ر بنه‌ماكانی تائیفه‌گه‌رێتی. له كاتێكدا پێشتر قسه له‌سه‌ر پێكهێنانی كوتله‌یه‌كی گه‌وره ده‌كرا تا تائیفه‌گه‌رێتی تێپه‌ڕێنێ. جگه له‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆر كه‌س چاوی بریوه‌ته پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران دیمه‌نه‌كه نا روونتر بووه".
ئه‌و سیاسییه عێراقییه به رۆژنامه‌كه‌ی گوتووه: "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی عه‌بادی وه‌ك كه‌سێكی خاوه‌ن چانس نابوده‌برا. به‌ڵام هاوپه‌یمانێتی فه‌تحیش هادی عامری وه‌ك كاندیدی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران پێشكه‌ش كردووه، جیا له‌وه‌ی نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا، هه‌ر یه‌كه له محه‌مه‌د شه‌یاع سودانی، وه‌زیری پێشووی پیشه‌سازی و خه‌ڵه‌ف عه‌بدولسه‌مه‌د، پارێزگاری پێشووی به‌سرهی وه‌ك كاندیدی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كه له‌ناو مأڵی شیعه‌كان ئاماده‌كردووه".
رۆژی 12/5/2018 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجامدر، به‌ڵام هێشتا دیارنییه كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌ره‌نجامه‌كان په‌سه‌ند ده‌كات و پاشان له‌نێوان هێزه سیاسییه‌كاندا كوتله گه‌وره‌كه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت پێكده‌هێنرێت.