مووچه‌ی ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی جیهان ئاشكرا ده‌كرێت

سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكوه‌زیره‌كانی عێراق له‌ زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی جیهان زیاتر وه‌رده‌گرن

K24 - هه‌ولێر:

سەرۆکایەتیکردنی وڵاتێک ئامانجی سیاسی و نیشتیمانی لە پشتە بەڵام دووریش نییە لە بەدەستهێنانی پارەیەکی ساڵانەی باش.

پێگەی ئەلیکترۆنی بێزنس ئینسایدەر، مووچەی سەرۆک و سه‌رۆككۆمار و سەرۆکوەزیرانی 13 وڵاتی دیاری جیهان ئاشکرا دەکات بۆ هەر ساڵێک کە بەم جۆرەی خوارەوەیە.

1- سەرۆک وەزیرانی سینگاپووره‌، یەک ملیۆن و 700 هەزار دۆلار.

2- سەرۆکی ئەمەریکا، 400 هەزار دۆلار.

3- سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، 260 هەزار دۆلار.

4- راوێژکاری ئەڵمانیا، 234 هەزار و 400 دۆلار.

5- سەرۆکی ئەفریقای باشوور، 223 هەزار و 500 دۆلار.

6- سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، 214 هەزار و 800 دۆلار.

7- سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن، 202 هەزار و 700 دۆلار.

8- سەرۆکی تورکیا، 197 هەزار و 400 دۆلار.

9- سەرۆکی فەرەنسا، 194 هەزار و 300 دۆلار.

10- سەرۆکی رووسیا، 136 هەزار دۆلار.

11- سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا، 124 هەزار و 600 دۆلار.

12- سەرۆکی بەرازیل، 120 هەزار دۆلار.

13- سەرۆکوەزیرانی هیندستان، 30 هەزار و 300 دۆلار.

ئاژانسی عێراقی نیوز لە زاری عواتف نیعمه‌، ئەندام پەرلەمان لەسەر لیستی دەوڵەتی یاسا، ئاشکرا کردووە: "سەرۆکكۆماری عێراق مانگانە بری 70 هەزار دۆلار (840 هەزار دۆلار ساڵانە)  وەک مووچە وەردەگرێت".

دەربارەی مووچەی سەرۆکوەزیرانی عێراقیش، داتا و زانیاری فەرمی نییە، بەڵام بەگوێرەی بە دواداچوونێکی زانکۆی نێودەوڵەتی برۆکسێل لە بەلجیکا، نوری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ساڵی 2006 بۆ 2014،" ساڵانە بڕی سێ ملیۆن دۆلار مووچەکەی بووە".

ئەم بڕە پارەش یەکێکە لە بەرزترین مووچەکانی جیهان و لە پێش زۆربەی وڵاتە پێشکەوتوو و پڕ سامانەکانی جیهان دێت.