ریكۆرده گه‌وره‌كه‌ی ئه‌مرۆی عیسام حه‌زه‌ری میدیاكانی جیهان ده‌هه‌ژێنێت
هیكتۆر كۆپه‌ر راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی میسر بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مرۆی به‌رامبه‌ر سعوودیه محه‌مه‌د سه‌ڵاحی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی داناوه به‌شداریی به عیسام ئه‌لحه‌زه‌ری گۆڵپارێزی ته‌مه‌ن 45 ساڵ ده‌كات.
له گه‌ڕی سێیه‌می قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیالی 2018ـی رووسیا، له كاتژمێر 5:00ـی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له یارییه‌كی هاوشێوه‌ی دۆستانه (سعوودیه و میسر) به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ش له‌م مۆندیال هیچ سه‌ركه‌وتنێكی تۆمار نه‌كردووه و ماڵئاواییكردنیان مسۆگه‌ر كردووه.
ئه‌گه‌رچی ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو عیسام حه‌زه‌ری به‌هۆی به ساڵاچوونی ته‌مه‌نی و لاوازبوونی جه‌سته‌ی به‌شداریی له یارییه‌كه نه‌كات، به‌ڵام له پێناو رێكۆرده مێژووییه‌كه‌ی هیكتۆر كۆپه‌ری راهێنه‌ری میسر بۆ رووبه‌ربوونه‌وه‌ی سعوودیه پشت به حه‌زه‌ری گۆڵپارێز ده‌به‌ستێت.
عیسام حه‌زه‌ری به به‌شداریكردنی له‌و یارییه ده‌بێته یه‌كه‌مین یاریزان له مێژوودا له ته‌مه‌نی 45 ساڵی و 5 مانگی‌دا به‌شداریی له یارییه‌كانی مۆندیال بكات.