یه وێنه، هانده‌رێك له پێناو مێسی خۆی كوشت
میدیاكانی جیهان وێنه‌ی هانده‌رێكی هیندستانیان بڵاو كردۆته‌وه كه له پێناو لیۆنێل مێسی خۆی كوشتووه و له دوای خۆشی نامه‌یه‌كی جێهێشتووه.
پێگه‌ی News24ـی ئینگلیزی وێنه‌ی پیاوێكی هیندستانی بڵاو كردۆته‌وه كه ته‌مه‌نی 30 ساڵ بووه و له به مردوویی له داستانێكی ئه‌و وڵاته دۆزراوه‌ته‌وه و له دوای خۆیدا نامه‌یه‌كی جێهێشتووه و نووسیویه‌تی: من چاوه‌ڕێی ئه‌وه بووم كه مێسی ببینم جامی جیهانی به‌رز بكاته‌وه، به‌ڵام شكسته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر كرواتیا بێهیوای كردم و ئێستا من له‌م جیهانه‌دا هیچ هیوایه‌كم نه‌ماوه و هۆكاری مردنه‌كه‌شم په‌یوه‌ست نییه به هیچ كه‌س، ته‌نیا له پێناو لیۆنێل مێسی ئه‌و كاره‌م كرد و ویستم ژیانی خۆم بكه‌مه قوربانی ئه‌و.
پۆلیسی ئه‌و وڵاته ناسنامه‌ی ئه‌و خوكوژه‌یان ئاشكرا كردووه و ناوی (ئه‌لێكس دینۆ)ـیه و له رێگه‌ی هاوڕێیه‌كانییه‌وه‌ش ئه‌وه دووپات كراوه‌ته‌وه كه یه‌كێك بووه له هانده‌ره سه‌رشێته‌كانی لیۆنێل مێسی.
هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا به سه‌ركردایه‌تی لیۆنێل مێسی به پێچه‌وانه‌ی سه‌رجه‌م پێشبینییه‌كان به ئاستێكی خراپ دوو یاری سه‌ره‌تای له مۆندیال ئه‌نجام داوه، یارییه‌كی به‌رامبه‌ر ئایسله‌ندا به‌رامبه‌ربوو، له یاری دووه‌میش به‌رامبه‌ر كرواتیا به قورسی و به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام دۆڕا.