به ڤیدیۆ.. ئۆروگوای شكۆی رووسیای له مۆندیال خسته مه‌ترسی
له دوایین یاری قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیالی 2018، هه‌ڵبژارده‌ی ئۆروگوای به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به رووسیا هێنا و به پله‌ی یه‌كه‌م بۆ قۆناخی 16ـی مۆندیال سه‌ركه‌وت.
دوای تێپه‌ڕبوونی 10 خوله‌ك به‌سه‌ر گێمی یه‌كه‌م، لویس سوارێز بۆ یه‌كه‌مجار له مۆندیال توانی به لێدانی راسته‌وخۆ گۆڵ بكات.
پاشان له خوله‌كی 23 دینیس چێرچیف هێرشبه‌ری رووسیا به هه‌ڵه گۆڵێكی له خۆیان تۆمار كرد، دواتر له خوله‌كی 36 ئیگۆر سمۆلینگ به‌رگریكاری رووسیا به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه.
له كۆتاییه‌كانی گێمی دووه‌م و له خوله‌كی 90 ئه‌دینسۆن كاڤانی هێرشبه‌ری ئۆرگوایی گۆڵی سێیه‌می وڵاته‌كه‌ی تۆمار كرد و هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرگوایی به پله‌ی یه‌كه‌م بۆ قۆناخی داهاتوو مۆندیال په‌ڕانده‌وه، هه‌ڵبژارده‌ی رووسیاش به پله‌ی دووه‌م بۆ قۆناخی داهاتوو سه‌ركه‌وت.