مۆندیالی 2018 مۆندیالی گۆڵە کوشندەکانە
ئەم مۆندیالە مۆندیالی گۆڵە کوشندەکانە لە زۆربەی یارییەکانی مۆندیالی رووسیا لە دوا خولەکەکان گۆڵی کوشندە تۆمارکراون.
ئه‌م مۆندیاله مۆندیالی گۆڵه كوشنده‌كانه، تاكو ئێستا له مۆندیالی ٢٠١٨ دوازده گۆڵ له دوای خوله‌كی ٩٠ تۆماركراون و سێ گۆڵی دیكه‌ش له نێوان خوله‌كی ٨٥ بۆ خوله‌كی ٩٠ تۆماركراون.
له كۆی ئه‌و ٨٥ گۆڵه‌ی تاكو ئێستا له مۆندیالی رووسیا تۆماركراون، %٧ی گۆڵه‌كان له كاتی زیادكراو تۆماركراون و خه‌ریكه مۆندیالی ٢٠١٨ ده‌بێته مۆندیالی خوله‌كی ٩٠.
گۆڵه‌كه‌ی تۆنی كرووس دژی سوید كه هیوای ئه‌ڵمانییه‌كانی له مۆندیال زیندووكرده‌وه، كوشنده‌ترین گۆڵ بوو له مێژووی مۆندیال، دره‌نگترین گۆڵی سه‌ركه‌وتن بوو له مێژووی مۆندیال تۆمار بكرێت، كرووس له خوله‌كی ٩٥ به لێدانێكی راسته‌وخۆ گۆڵی بردنه‌وه‌ی بۆ مانشافت تۆماركرد.
بڕازیل ئه‌وه‌ی له ٩٠ خوله‌كی یارییه‌كه دژی كۆستاریكا پێی نه‌كرا، له كاتی زیادكراو ئه‌نجامی دا، فیلیپی كۆتینهۆ له خوله‌كی ٩٢ سلیساوی كرده گۆڵی یه‌كه‌م و نێیماریش دوای ١٨٠ خوله‌ك كه‌چی له‌و یارییه له خوله‌كی ٩٧ یه‌كه‌م گۆڵ خۆی له مۆندیالی رووسیا كرد و سه‌ركه‌وتنی بڕازیلی له یارییه‌كه مسۆگه‌ركرد.
گۆڵه‌كه‌ی شێردان شاكیری دژی سڕبیا گۆڵێكی كوشنده‌ی دیكه‌ی ئه‌م مۆندیاله بوو، كاتێك سویسڕا و سڕبیا به گۆڵێك یه‌كسان بوون، به‌ڵام شاكیری له خوله‌كی ٩٠ گۆڵی بردنه‌وه‌ی تۆماركرد و یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ی بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
هاری كه‌ینیش دژی توونس له خوله‌كی ٩١ گۆڵی سه‌ركه‌وتنی بۆ ئینگڵاند تۆماركرد و كه‌ین له‌و یارییه‌دا به دووانه‌یه‌ك سێ خاڵی بۆ سێ شێره‌كان به‌ده‌ستهێنا.
پۆرتوگالیش خه‌ریكبوو به‌رامبه‌ر ئیسپانیا له یه‌كه‌م یاریی بدۆڕێت، به‌ڵام دوو خوله‌ك پێش كۆتایی هاتنی یارییه‌كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ هاتریكی تۆماركرد و به گۆڵێكی كوشنده خاڵێكی بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
ئۆرۆگوای له یه‌كه‌م یاریی خه‌ریكبوو به‌بێ گۆڵ له‌گه‌ڵ میسر یه‌كسان بێت، به‌ڵام خۆسیێ خیمینێز له دوایین ساتی یارییه‌كه به لێدانێكی سه‌ر میسرییه‌كانی دڵ‌سارد كرد و گۆڵی بردنه‌وه‌ی بۆ سێلێستی تۆماركرد.
عه‌زیز بوهدووزی به‌رگریكاری مه‌غریب كوشنده‌ترین گۆڵی ئه‌م مۆندیاله‌ی تۆماركرد، كاتێك له خوله‌كی ٩٥ له دژی خۆیان گۆڵێكی به هه‌ڵه له‌خۆیان له‌به‌رژه‌وه‌ندی تۆمار كرد و سێ خاڵی یارییه‌كه‌ی پێشكه‌شی ئێرانییه‌كان كرد.
له دوایین یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ، ئه‌دینسۆن كاڤانی هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئۆروگوای له خوله‌كی 90 گۆڵێكی له دژی رووسیا تۆمار كرد.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا، سالم دۆسه‌ری ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی سعوودیه له خوله‌كی 95 گۆڵێكی له دژی میسر تۆمار كرد، به‌مه‌ش هاوشانی تۆنی كرووس، دووه‌م یاریزانه له مێژووی مۆندیال گۆڵی سه‌ركه‌وتن له یارییه‌كی مۆندیال تۆمار بكات.