به ڤیدیۆ... پورتوگال به زه‌حمه‌ت له ده‌ستی ئێران رزگاری بوو
هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال و ئێران له یارییه‌كی دراماتیكی و چاره‌نووسساز به‌یه‌كگه‌یشتن، یارییه‌كه‌ش به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان به یه‌كسانبوون ته‌واو بوو.
ریكاردۆ كوارێزما پێش ئه‌وه‌ی فیكه‌ی كۆتایی گێمی یه‌كه‌م لێ بدرێت له دووره‌وه به لێدانێكی مووشه‌كی گۆڵی پێشكه‌وتنی پورتوگالی تۆمار كرد.
دواتر له گێمی دووه‌م، به‌سوودوه‌رگرتن له سیسته‌می ڤار ناوبژیوان لێدانێكی پێناڵتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی پورتوگال هه‌ژمار كرد، به‌ڵام كریستیانۆ رۆناڵدۆ لێدانه‌كه‌ی به‌فیرۆدا، به‌مه‌ش كریستیانۆ بووه یه‌كه‌مین یاریزانی پورتوگال له مێژوودا لێدانی پێناڵتی له مۆندیال له‌ده‌ست بدات.
بۆ یه‌كه‌مجار بوو له مێژوودا 19 لێدانی پێناڵتی له یه‌ك مۆندیال هه‌ژمار ده‌كرێت.
له گێمی دووه‌م، ئێران هاوشێوه‌ی پورتوگال بۆ هه‌ژماركردنی لێدانی پێناڵتی سوودی له سیسته‌می ڤار وه‌گرت و له رێگه‌ی كه‌ریم نه‌ساری ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، به‌ڵام له گه‌یشتن بۆ مۆندیال بێهوا بوو.
هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال به پله‌ی دووه‌م بۆ قۆناخی 16ـی مۆندیال سه‌ركه‌وت.