له یارییه‌كی دراماتیكدا ئیسپانیا به زه‌حمه‌ت خۆی گه‌یانده قۆناخی 16ـی مۆندیال
له دوایین یارییه‌كانی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیالی 2018ـی رووسیا، هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و مه‌غریب به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان به‌رامبه‌ربوون.
له خوله‌كی 14 خالید بوته‌یب هێرشبه‌ری مه‌غریب كه له خولی توركیا یاری ده‌كات هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له مۆندیال له دژی ئیسپانیا به گۆڵێك پێشخست.
دواتر له خوله‌كی 19 ئیسكۆ ناوه‌راستكاری ئیسپانیا ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
دواتر له گێمی دووه‌م رووداوه گه‌وره‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی مه‌غریب روویدا، كاتێك له خوله‌كه‌ی 81 یووسف نه‌سری گۆڵی سه‌ركه‌وتنی له دژی ماتادۆره‌كان تۆمار كرد.
پاشان ماتادۆره‌كان خۆیان به‌ده‌سته‌وه نه‌دا و له خوله‌كی 91 له رێگه‌ی ئیاگۆ ئاسپاس ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ ئیسپانیا یه‌كسان كرده‌وه، یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا به پله‌ی یه‌كه‌م گه‌یشته قۆناخی 16ـی مۆندیال و له‌م قۆناخه رووبه‌ڕووی رووسیا ده‌بێته‌وه.