له داقووق داعش هاووڵاتييه‌كى كوردى شه‌هيد كرد
K24 – هه‌ولێر:
په‌يامنێرى كوردستان24 له سنوورى گه‌رميان (هێمن ده‌لۆ) رايگه‌ياند، ئه‌مشه‌و ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى داعش هه‌ڵيانكوتاوه‌ته سه‌ر ئاواى (عه‌لى)ى سه‌ر به گوندى (حه‌وت ته‌غار)ى سنوورى قه‌زاى داقووق و هاووڵاتييه‌كى كورديان شه‌هيد كردووه.
گوتيشى: "ئه‌و چه‌كدارانه‌ى داعش وێڕاى شه‌هيدكردنى هاووڵاتييه‌كى گونده‌كه، دوو هاووڵاتى ديكه‌شيان بريندار كردووه".
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، بە گوێره‌ى وتەی شایەدحاڵەکانی ئەو گوندە، چوار چه‌كدارى داعش له ناو ئۆتۆمبێلێكى جۆرى (تويتا پێك ئاب هێلۆكس) بوونه و سه‌ره‌تا چوونەتە ماڵی هاووڵاتییەکی کورد بەناوی (کازم حاجی حوسێن)، کە دووکانداربووە، داوایان لێکردووە دووکانەکەی بکاتەوە بۆ ئەوەی هەندێک شتوومەک بکڕن، بەڵام دوای ڕەتکردنەوەی لە لایەن دووکاندارەکەوە، دەستڕێژی گوولەیان لێکردووە و لە ئەنجامدا گیانی لە دەستداوە، هەرلەئەنجامی تەقەکردنەکە کچێکی ئەو پیاوە لەگەڵ هاووڵاتییەکی دیکەی دراوسیێیان برینداربوونە، دواتر چەکدارەکان بەرەو شوێنێکی نادیار رۆیشتوون.
گوندى حه‌وت ته‌غار، له سێ ئاوايى (عه‌لى، دارا، مه‌نسور) پێكهاتووه و له دواى خيانه‌تى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر و كشانه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه، ناوچه‌كه رووبه‌ڕووى مه‌ترسى په‌لامارى داعش بووه‌ته‌وه.