زۆرينه‌ى په‌رله‌مانتارانى هه‌ده‌په توركن
K24 - هه‌ولێر:
نزیكه‌ی 40 په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په" توركن و كورد نیین. له‌ناویشیاندا دوو كه‌سایه‌تی ناوداری توركیا هه‌ن، كه یه‌كێكیان شانۆكاری تورك "باریش ئاتای" و ئه‌وی دیكه‌شیان نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی ناسراوی تورك "ئه‌حمه‌د شیك"ـه كه له رۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت كار ده‌كات و ئێستا به‌تۆمه‌تی بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ گرووپه‌كه‌ی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن له زینداندایه.
له هه‌ڵبژارنه‌كانی رۆژی 24ـی حوزه‌یراندا پارتی دموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په" توانی به‌ربه‌ستی 10% تێپه‌ڕێنێ و ببێته خاوه‌نی 67 كورسی له په‌رله‌مانی توركیا، به‌ڵام زانیارییه‌كان ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ده‌په بۆ پارته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان نه‌ڕوات و بتوانن بگه‌نه په‌رله‌مان، به‌شێكی زۆری ئه‌ندامانی جه‌هه‌په ده‌نگیان به كاندیده‌كانی هه‌ده‌په داوه‌و پێده‌چێت ده‌نگه‌كانیشیان بۆ كاندیده توركه‌كانی ناو هه‌ده‌په بووبێت. چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و رێژه‌یه‌یان به‌ده‌ست نه‌هێنایه، ئه‌وكاته هه‌موو ده‌نگه‌كانیان بۆ ئاكپارتی ده‌ڕۆیشت كه براوه‌ی یه‌كه‌مه.
ئه‌مه له كاتێكدایه پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی توركیا به‌سه‌رۆكایه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له شاره‌كانی باكووری كوردستان ده‌نگ و كورسی زۆریان به‌ده‌ستهێناوه‌و به‌شێكی زۆری كوردانی باكوور، ده‌نگیان بۆ ئه‌ردۆغان و ئاكپارتی داوه.