له سلێمانییش چه‌كهه‌ڵگرتن قه‌ده‌خه ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس و پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی، "به مه‌به‌ستی به‌رقه‌راركردنی ئاسایش و سه‌قامگیری و په‌یڕه‌وكردنی یاسا‌و رێنماییه‌كانی هاتووچۆ"، چوار بڕیاری له باره‌ی ره‌وشی ناو شاره‌كه ده‌ركردووه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێك، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، له كۆبوونه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس و پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی، چوار بڕیاره‌كه‌یان ده‌ركردووه، مه‌به‌ستیش لێیی نه‌هێشتنی "دیارده دزێو و ناشارستانییه‌كانه، كه هۆكاری سه‌ره‌كی سه‌رهه‌ڵدانی پشێوی و نائارامین و باری گوزه‌رانی هاووڵاتیان ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه"، ده‌ركراون.
بڕیاره‌كانیش بریتین له:
1/ قه‌ده‌غه‌كردنی دیارده‌ی چه‌كداری و هه‌ڵگرتنی چه‌ك به‌شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی.
2/ قه‌ده‌غه‌كردنی دیارده‌ی (جام تاریك)ی ئۆتۆمبێل.
3/ قه‌ده‌غه‌كردن و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ئۆتۆمبێله بێ ژماره‌و بێسه‌ره‌تاو نایاساییه‌كان.
4/ قه‌ده‌غه‌كردنی ماتۆڕسكێلی نایاسایی.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه پێشتر هه‌مان بڕیار له شاری هه‌ولێریش ده‌ركرا و هه‌ڵمه‌تی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌كی نایاسایی چه‌ند رۆژێكه ده‌ستی پێكردووه، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند حاڵه‌تێكی كوشتن له ماوه‌ی رابردوودا، روویاندا.
ا. م