فره‌نسا و دانیمارك به پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م بۆ قۆناخی 16ـی مۆندیال سه‌ركه‌وتن

چاره‌نووسی گرووپی سێیه‌می مۆندیالی 2018 ده‌ركه‌وت، فره‌نسا و دانیمارك به فه‌رمی به پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م گه‌یشتنه قۆناخی شازده‌ی مۆندیال.
له دوا گه‌ڕی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان و له ركابه‌رییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌مدا دانیمارك و فره‌نسا رووبه‌روو بوونه‌وه، به درێژایی یارییه‌كه هه‌ردوو لا له هه‌ژاندنی تۆڕی گۆڵی یه‌كتر سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و دواجار یارییه‌كه به یه‌كسان بوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
فڕه‌نسا بووه خاوه‌نی حه‌وت خاڵ و به یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گه‌یشته قۆناخی شازده، له‌به‌رامبه‌ردا دانمارك به پێنج خاڵ وه‌كو دووه‌م هه‌ڵبژارده‌ی كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م گه‌یشته هه‌مان قۆناخ.
له یارییه‌كی دیكه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌دا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پیرۆ به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به ئوسترالیا هێنا، به‌ڵام هه‌ردووكیان ماڵئاواییان له مۆندیال كرد.
له قۆناخی 16ـی مۆندیالی 2018، فره‌نسا و دانیمارك به‌رامبه‌ر 2 له هه‌ڵبژارده‌كانی (كرواتیا، ئایسله‌ندا، نێجیریا و ئارجێنتینا) یاری ده‌كات.