"ئه‌و ژنه‌ی به‌په‌له گه‌یشته رووسیا بۆ ئه‌وه‌ی مێسی و ئارجێنتینا رزگار بكات"
.jpg)
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا به سه‌ره‌تایه‌كی خراپ پێشوازی له مۆندیالی 2018 كرد، له دوایین یاری به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام تووشی شكست بوو، جیا له‌وه‌ش مێسی له ڕووی ئاست و ده‌روونییه‌وه به خراپی ده‌ركه‌وتووه و هانده‌رانی وڵاته‌كه‌ی دڵته‌نگ كردووه.
میدیاكانی ئیسپانیا و ئارجێنتینا به ناونیشانێكی گه‌وره ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه (ئانتۆنێلا رۆكوزۆ)ـی خێزانی لیۆنێل مێسی له بۆینس ئایریسه‌وه بۆ باشتركردنی لایه‌نی ده‌روونی مێسی و رزگاركردنی تانگۆ گه‌یشتۆته رووسیا و چۆته نێو مه‌شقه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی (El Convidential)ـی ئیسپانیا، له نێوان مێسی و سامپاولی بۆچوونی جیاواز هه‌بووه له ڕووی شێوازی به‌رگریكردنی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا له مۆندیال و جۆرێك له ناتێگه‌یشتن هه‌بووه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، له پێناو ئه‌وه‌ی لایه‌نی ده‌روونی مێسی باش بكه‌ن و هه‌موو كێشه و گرفته‌كانی به‌لاوه بنێت، ئانتۆنێلا و منداڵه‌كانی باوه‌شیان له مێسی داوه و له یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ویش ئاماده ده‌بن و داوایان له ئه‌ستێره‌كه‌ی بارسێلۆنا كردووه ته‌نیا بیر و هۆشی بخاته سه‌ر یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و.
هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتین ئه‌مشه‌و دوایین یاری خۆی له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان ده‌كات، ته‌نیا به بردنه‌وه ده‌توانێت هیوای گه‌یشتنی به قۆناخی 16 هه‌بێت.
