به ڤیدیۆ.. ئارجێنتین له مه‌رگ گه‌ڕایه‌وه و گه‌یشته قۆناخی 16ـی مۆندیال

له یارییه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دا، هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا شكستی به نێجیریا هێنا و بۆ قۆناخی 16ـی مۆندیالی 2018ـی رووسیا په‌ڕییه‌وه.
له خوله‌كی 14ـی گێمی یه‌كه‌م، لیۆنێل مێسی كۆتایی به نه‌هامه‌تییه‌كان هێنا و یه‌كه‌مین گۆڵی خۆی له مۆندیالی 2018 تۆمار كرد، گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه به‌سوودی تانگۆ كۆتایی هات.
دواتر له گێمی دووه‌م نێجیریا سوودی له سیسته‌می ڤار وه‌رگرت و ناوبژیوان لێدانێكی پێناڵتی هه‌ژمار كرد و ڤیكتۆر مۆسیس لێدانه‌كه‌ی به سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێكرد.
له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه ماركۆس رۆخۆ به‌شێوه‌یه‌كی دراماتیكی گۆڵی سه‌ركه‌وتنی تانگۆی تۆمار كرد و به فه‌رمی یارییه‌كه‌ی گه‌یانده قۆناخی 16ـی مۆندیالی 2018.
هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا له قۆناخی 16ـی مۆندیال رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا ده‌بێته‌وه، هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا و دانیماركیش له هه‌مان قۆناخ به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.