جانێ سترانبێژی كورد له توركیا ده‌ستگیرا
K24 - هه‌ولێر:
جانێ، سترانبێژی كورد له شارى ئه‌دیرنه‌ی توركیا، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ستگیركرا.
سائیده ئینانج، كه ناوبانگه هونه‌رییه‌كه‌ی جانێیه، تۆمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی پرۆپاگه‌نده بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دراوه‌ته پاڵ و به‌و هۆیه‌وه‌ش ده‌ستگیركرا.
جانێ له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی ئه‌رزه‌روومی باكووری كوردستانه و وڵاتینامه‌ی ئه‌ڵمانیای هه‌یه، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیسیش دراوه‌ته دادگا.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كانیش به مه‌به‌ستی پشتگیریكردنی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنی 24ی حوزه‌یرانی توركیا، گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئه‌و وڵاته و له‌لایه‌ن پۆلیسیش ده‌ستگیر ده‌كرێت.
ا. م