بەنزینی حكوومی دابەش دەكرێت

نرخی بەنزین دادەبەزێت

K24 - ھەولێر

ھێرۆ مەولوودی، پەیامنێری كوردستان24 لە ھەولێر رایگەیاند: "دوێنێ بڕی 250 ھەزار لیتر بەنزین لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە رەوانەی ھەرێمی كوردستان كراوە، بڕیاریشە لە سێ بەنزینخانەی حكوومی ھەولێر دەست بە دابەشكردنی ئەو بڕە بەنزینە بكرێت".

مستەفا تەھا، بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی ھەولێر بە كوردستان24 راگەیاند: "لە سبەینێوە دەست دەكرێت بە دابەشكرنی ئەو بڕە بەنزینەی كە گەیشتووەتە ھەرێمی كوردستان، لە شاری ھەولێر لە بەنزینخانەكانی شۆڕش و رزگاری و عنكاوە، وەك قۆناخی یەكەم بەنزین بەسەر ئۆتۆمبێلی كرێ (تاكسی) دابەش دەكرێت، لە قۆناخی دووەم ئەگەر ھاتنی بەنزین بەردەوام بێت لە سێی بەنزینخانەی دیكەش بەنزین دابەشدەكەین".

گوتیشی: "ھاتنی ئەو بڕە بەنزینە كاریگەری دەبێت لەسەر نرخی بەنزین و خواستیش لەسەر ئەو بەنزینە كەمتر دەبێتەوە كە وڵاتانی دیكە دەھێندرێتە ھەرێمی كوردستان".

ھ.م