مێسی له دوای یارییه‌كه‌ی نێیجیریا رۆژنامه‌نووسێك شۆك ده‌كات

له دوای یارییه‌كه‌ی نێوان ئارجێنتینا و نێجیریا، لیۆنێل مێسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ رۆژنامه‌نووسێكی ئارجێنتیای شۆك كرد.
رۆژنامه‌نووسێكی ئارجێنتینا له دوای یارییه‌كه‌ی نێجیریا چاوی به مێسی كه‌وت و شتێكی به‌بیر هێنایه‌وه و ئه‌م پرسیاره‌ی له مێسی كرد: لیۆ مێسی بیرت ماوه كه پێشتر شتێكم دابووه تۆ كه دایكم به‌تایبه‌تی بۆ تۆی دروست كرد بوو تا له گۆزینگی قاچت ببه‌ستیت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ختت باش بێت.؟
مێسی له وه‌ڵامدا گۆرییه‌كه‌ی قاچی چه‌پی هێنایه خواره‌وه و هه‌مان ئه‌و شته‌ی پیشاندا كه پێشتر ئه‌و رۆژنامه‌نووسه پێ به‌خشیبوو و له‌ژێر گۆرییه‌كه‌ی له گۆزینگی ئاڵاندبوو.
مێسی بانگی رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی كرد و پێی گوت: وه‌ره سه‌یری بكه، بزانه چۆن پاراستوومه.
لیۆنێل مێسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ له دوایین یاری خۆی له مۆندیالی 2018 به‌رامبه‌ر نێیجیریا سه‌ركردایه‌تی وڵاته‌كه‌ی كرد و به ئه‌نجامی 2 ـ 1 سه‌ركه‌وتنیان تۆمار كرد و بۆ قۆناخی 16ـی مۆندیال په‌ڕینه‌وه، له‌و یارییه لیۆنێل مێسی گۆڵی یه‌كه‌می تانگۆی تۆمار كرد.
