به ڤیدیۆ... له یارییه‌كی دراماتیكدا پاڵه‌وانی مۆندیال ماڵئاوایی كرد

له دوایین یاری قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیالی 2018ـی رووسیا، هه‌ڵبژارده‌ی كۆریای باشوور زه‌برێكی كوشنده‌ی له ئه‌ڵمانیا دا و به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی لێ برده‌وه.
یارییه‌كه له گێمی یه‌كه‌م به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، به‌ڵام رووداوه گه‌وره‌كان له دوای خوله‌كی 90ـی كاتی زیادكراوی گێمی دووه‌م روویدا.
له خوله‌كی 92 كیم یۆنگ گۆڵی یه‌كه‌می كۆریای باشووری كرد، دواتر له ئه‌نجامی سه‌ركه‌وتنی مانوێل نویه‌ر و جێهێشتنی شوێنه‌كه‌ی، سۆن هیونگ مین گۆڵی دووه‌می كۆریای باشووری تۆمار كرد و به فه‌رمی مانشافته‌كانی ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كرده‌وه.
هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا دوای 16 مۆندیال بۆ یه‌كه‌مجاره له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیال ده‌ربكرێت.
