یواكیم لۆف هاته ده‌نگ هۆكاری شكسته‌كه‌ی ئاشكرا كرد

دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام به كۆریای باشوور دۆڕا، راسته‌وخۆ ماڵئاوایی له مۆندیالی2018 كرد، ئه‌مه‌ش خراپترین ریكۆردی ڕه‌شه به درێژایی مێژووی مانشافته‌كان له مۆندیال.
یواكیم لۆف راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا له پرێس كۆنفرانسێكدا هۆكاری شكسته‌كه‌ی روون كرده‌وه و له سه‌ره‌تای قسه‌كانی داوای لێبوردنی كرد كه بۆ به‌شداریكردن له كۆنفرانسه‌كه دواكه‌وت، گوتیشی: راستی من نه‌مده‌توانی هیچ قسه‌یه‌ك بكه‌م، چونكه تووشی شۆكێكی گه‌وره بووم.
دواتر لۆف پیرۆزبایی له هه‌ڵبژارده‌كانی مه‌كسیك و سوید كرد به‌هۆی گه‌یشتنیان بۆ قۆناخی 16ـی مۆندیالی 2018ـی رووسیا.
لۆف ده‌شڵێت: ئه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر كۆریای باشوور به‌سه‌ر ئێمه‌دا هات، رووداوێكی گه‌وره بوو، زیاتره له شكستێكی ئاسایی، شایسته‌ی ئه‌وه‌ش بووین ده‌ربكرێین.
لۆف گوتیشی: به‌هۆی ئه‌نجامه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر كۆریای باشوور زۆر دڵته‌نگ و نیگه‌ران بوومه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش نامه‌وێت لۆمه و سه‌رزنشتی هیچ یاریزانێكی وڵاته‌كه‌م بكه‌م، ته‌نیا هۆكارێك بۆ ماڵئاواییكردنمان له‌وه‌دا ده‌بینمه‌وه كه هێرشبه‌ره‌كانمان ده‌رفه‌تی زۆریان بۆ ره‌خسا و نه‌یتوانی گۆڵ بكه‌ن، له ڕووی گۆڵكردنه‌وه تووشی قه‌یرانێكی قووڵ ببووینه‌وه.
لۆف له پرێس كۆنفرانسه‌كه‌دا ڕه‌تی كرده‌وه كه هیچ كه‌سێك تاوانبار بكات و هه‌موو شكسته‌كه‌ی خسته ئه‌ستۆی خۆی، گوتیشی: من ڕانه‌هاتووم خۆم له هیچ ئه‌نجامێك بدزمه‌وه، به‌ڵكوو تاوانباری ئه‌م ئه‌نجامه ته‌نیا خۆمم.
لۆف له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا گوتی: جارێ زووه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆم بده‌م، سبه‌ی كۆده‌بینه‌وه هۆكاری ئه‌نجامه خراپه‌كانمان له مۆندیال ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین و دواتر هه‌موو شتێك له باره‌ی چاره‌نووسی من روون ده‌بێته‌وه.
یواكیف لۆفی ته‌مه‌ن 53 ساڵ، له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2006ـه‌وه راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیایه و هه‌ڵگری ناسناوی مۆندیالی 2014ـه.