"داوا ده‌كرێت له‌سه‌ر ئه‌و ئابڕووچوونه به قورسی لۆف سزا بدرێت"

دوای 80 ساڵ بۆ یه‌كه‌مجار هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیالی 2018 ماڵئاواییكرد و ریكۆردێكی ڕه‌شی تۆمار كرد، له دوایین یاری مانشافته‌كان، به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام به كۆریای باشوور دۆڕان.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا له روونكردنه‌وه‌یه‌كی خێرا له تویته‌ر داوای لێبوردنی له هاونیشتیمانیان و هانده‌رانیان له سه‌ره‌تاسه‌ری جیهان ده‌كه‌ن و ده‌نووسن: ئێمه هه‌رگیز پێشبینی ئه‌و ئه‌نجامه خراپانه‌مان نه‌ده‌كرد، زۆریش دڵگرانین كه هه‌ڵبژارده‌كه‌مان له مۆندیالی 2018 به روحێكی پاڵه‌وانانه یارییان نه‌كرد.
فیدراسیۆنه‌كه ئه‌وه‌شی نووسیوه: ئێمه ده‌بێت دان به‌وه دابنێین كه شكستمان هێناوه، له تۆپی پێش باشترین شت دانپێدانان و داوای لێبوردن كردن و پێداچوونه‌وه‌یه به رووداوه‌كان، دووپاتیشی ده‌كه‌ینه‌وه كه ئێمه شایسته‌ی ده‌ركردن بووین له مۆندیالی 2018.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، لوته‌ر ماتیۆس ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر نووسیویه‌تی: یواكیم لۆف به‌رپرسی یه‌كه‌می ئه‌م شكسته‌یه و پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و ئابڕوچوونه سزا بدرێت.
ماتیۆس ده‌شڵێت: دوورخستنه‌وه‌ی لۆری سانێ و ساندرۆ ڤاگنه‌ر یه‌كێك بوو له هه‌ڵه كوشنده‌كانی ئه‌و راهێنه‌ره، ده‌بوو یاریزانێكی لاوی وه‌ك گۆریتزكا و سۆلی و ڤێرنه‌ر له‌سه‌رجه‌م یارییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی یارییان كردبا.
ماتیۆس ئه‌وه‌شی نووسیوه: كه پێویسته ئه‌ڵمانیا به‌شێوه‌یه‌كی نوێتر و جیاوازتر بنیات بنرێته‌وه و له‌و ئابڕووچوونه رزگار بكرێت كه ئێستا به‌هۆی یواكیم لۆفه‌وه تێیكه‌وتووه.