كۆلۆمبیا به پله‌ی یه‌كه‌م گه‌یشته قۆناخی 16ـی مۆندیال

كۆڵۆمبیا به یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی هه‌شته‌م خۆی گه‌یانده قۆناخی شازده‌ی مۆندیال و سه‌نیگالیش به جیاوازی گۆڵ ماڵئاوایی كرد.
كۆڵۆمبیا له ركابه‌رییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌شته‌مدا رووبه‌ڕووی سه‌نیگال بووه‌وه و یارییه‌كه‌شی به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر دۆڕاند، تاكه گۆڵی سه‌ركه‌وتنی كۆڵۆمبیا له خوله‌كی حه‌فتاو چوار له رێی یێری مینای به‌رگریكاری بارسێلۆنا تۆمار كرا.
به‌م ئه‌نجامه كۆڵۆمبیا باڵانسی خاڵه‌كانی به دوو بردنه‌وه بۆ شه‌ش خاڵ به‌رز كرده‌وه و به یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گه‌یشته قۆناخی شازده، له‌به‌رامبه‌ردا سه‌نیگال به چوار خاڵ به جیاوازی كارته زه‌رده‌كان له دوای ژاپۆن پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ستهێنا و به‌فه‌رمی ماڵئاوایی له مۆندیال كرد.
كۆڵۆمبیا له قۆناخی شازده رووبه‌ڕووی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وته‌م ده‌بێته‌وه كه ئه‌مشه‌و له‌نێوان ئینگڵاند و به‌لجیكا یه‌كلایی ده‌بێته‌وه.