ژاپۆن به جیاوازی كارتی زه‌رد له‌گه‌ڵ سه‌نیگال گه‌یشته قۆناخی 16ـی مۆندیال
.jpg)
له دوایین یارییه‌كانی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیالی 2018ـی رووسیا، ژاپۆن سه‌ره‌ڕای دۆڕانی به‌رامبه‌ر پۆڵه‌ندا، به‌ڵام سوودی له شكسته‌كه‌ی سه‌نیگاڵ بینی و گه‌یشته قۆناخی شازده.
ژاپۆن له‌دوا یارییدا رووبه‌ڕووی پۆڵه‌ندا بووه‌وه و یارییه‌كه‌شی به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر دۆڕاند، گۆڵه‌كه‌ی پۆڵه‌ندا له خوله‌كی 59 له رێگه‌ی (یان بێدنارێك) تۆمار كرا.
ژاپۆن هه‌رچه‌ند یارییه‌كه‌ی دۆڕاند، به‌ڵام به چوار خاڵ و به جیاوازی كارته زه‌رده‌كان پێش سه‌نیگال كه‌وت و به پله‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گه‌یشته قۆناخی شازده، له‌و قۆناخه‌ش رووبه‌ڕووی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵةی حه‌وته‌م ده‌بێته‌وه كه له‌نێوان ئینگڵاند و به‌لجیكایه و ئه‌مشه‌و ئه‌و یارییه ئه‌نجام ده‌درێت.
