به‌وینه.. 28 وڵاتی ئه‌وروپی بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی په‌نابه‌ران ده‌ده‌ن
K24- هه‌ولێر:
ئه‌نگیلا مێركڵ، راویژكاری ئه‌ڵمانیا دووپاتیكرده‌وه، له لووتكه‌ی ئه‌وروپادا، پاراستنی سنووره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌خه‌نه پێشینه‌ی پرسی په‌نابه‌ران.
ئه‌م قسانه‌ی مێركڵ له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا هاتوون، كه له‌كاتی گه‌یشتنی بۆ شاری برۆكسلی پایته‌ختی به‌لژیكا به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له لووتكه‌ی 28 وڵاتی ئه‌وروپی له‌باره‌ی قه‌یرانی په‌نابه‌ران، بۆ رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند.
له‌و لێدوانه‌دا كه تیمی كوردستان 24یش تێیدا ئاماده بوو، مێركڵ داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاتانی ئه‌وروپا كرد، له‌باره‌ی پرسی په‌نابه‌ران و پاراستنی سنووره‌كان هاوڕا و یه‌كده‌نگ بن.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، به‌ر له چوونی بۆ برۆكسل، مێركڵ له به‌رلینی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی جه‌ختیكرده‌وه، بۆ چارەسەرکردنی پرسی پەنابەران لە هاوکاریکردنی تورکیا بەردەوام دەبن.
ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا لەمیانەی گوتارێکی لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی ستایشی رۆڵی تورکیاشی کرد لە راگرتنی شەپۆلی پانابەران بۆ وڵاتانی ئەوروپا و گوتیشی، لە هاوکاریکردنی تورکیا بەردەوام دەبن تاوەکو ئەو پرسە بە تەواوی چارەسەر بێت.
هەروەها مێرکڵ پێش بەڕێوەچوونی لوتکەی یەکێتی ئەوروپا لەبارەی کێشەی پەنابەرانەوە داوای لە وڵاتانی ئەوروپا کرد، هەڵوێستێکی یەکگرتوویان هەبێت، چونکە ئەو پرسە چارەنووسی یەکێتی ئەوروپا دیاریی دەکات.
ئه‌مڕۆ سه‌ركرده‌ی 28 وڵاتی ئه‌ندام له یه‌كیتی ئه‌وروپا، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی قه‌یرانی په‌نابه‌ران، له شاری برۆكسلی پایته‌ختی به‌لژیكا كۆبوونه‌وه و، به‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌ش چه‌ندین به‌رپرسی ئه‌وروپی لێدوانی رۆژنامه‌وانیان سازكرد و تیمی كوردستان 24یش له ته‌واوی لێدوانه‌كان ئاماده بوو، هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا، بارزان حه‌سه‌ن، په‌یامنێری كوردستان 24 پرسیاری له‌باره‌ی قه‌یرانی پرسی په‌نابه‌ران ئاراسته‌ی سه‌ركرده ئه‌ورووپیه‌كان كرد و، هه‌رچه‌نده وه‌ڵامه‌كانیان جیاواز بوو، به‌ڵام هه‌موویان له‌و خاڵه‌دا هاوبه‌ش بوون، كه پێویسته سنوورێك بۆ لێشاوی په‌نابه‌ران دابندرێت. بڕیاریشه لووتكه‌كه بۆماوه‌ی 2 رۆژ به‌رده‌وام بێت.
H.B