له به‌رامبه‌ر بردنه‌وه‌یان له ئه‌ڵمانیا، مه‌كسیك پاداشتی خه‌ڵكی كۆریای باشوور ده‌كات
كۆمپانیایه‌كی فرۆكه‌وانی مه‌كسیكی له به‌رامبه‌ر بردنه‌وه‌یان له ئه‌ڵمانیا پاداشتی خه‌ڵكی كۆریای باشوور ده‌كه‌ن.
كۆمپانیایه‌كه له هه‌ژماری فه‌رمی خۆیان له تویته‌ر بڕیاریان داوه كه 20% داكشان له نرخی بلیته‌كانیان بۆ هاوڵاتیانی كۆریای باشوور بكه‌ن، ئه‌مه‌ش وه‌كوو پاداشت له به‌رامبه‌ر بردنه‌وه‌یان له ئه‌ڵمانیا، كه به‌م بردنه‌وه‌ی كۆریا بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا بكرێته ده‌ره‌وه و مه‌كسیكیش به پله‌ی دووه‌م بگاته قۆناخی 16، به‌وپێیه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌ڵمانیا له یارییه‌كه نه‌دۆڕابا، مه‌كسیك ماڵئاوایی له مۆندیال ده‌كرد، چونكه له دوایین یاری خۆی به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام دۆڕا.