ریال مه‌درید له باره‌ی فرۆشتنی كریستیانۆ به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه
دوای ئه‌وه‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ئیسپانیا بڵاویان كرده‌وه كه ریال مه‌درید نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆی كه‌م كردۆته‌وه و كارئاسانی بۆ ده‌كات بۆ رۆیشتن له یانه مه‌دریدییه‌كه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی شایانه له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی دایه‌وه.
رۆژنامه‌كانی ماركا و داریۆ گۆڵ ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه، كه ریال مه‌درید نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌یان له 1 ملیارد یۆرۆ بۆ 400 ملیۆن یۆرۆ كه‌م كردۆته‌وه، پاشان له پێناو كارئاسانیكردن بۆ رۆیشتن له یانه‌كه، نرخه‌كه‌یان بۆ 120 ملیۆن یۆرۆ دابه‌زاندووه.
ئه‌م ده‌نگۆیانه‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، ئیداره‌ی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ناچاركرد له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی بێنه ده‌نگ و ئه‌م ده‌نگۆیانه به‌درۆ بخه‌نه‌وه.
ریال مه‌درید له به‌یاننامه‌كه‌یدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌وان نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كریستیانۆ رۆناڵدۆیان كه‌م نه‌كردۆته‌وه و هه‌ر یه‌ك ملیارد یۆرۆیه‌كه‌یه و ئاماده‌ش نین كه‌می بكه‌نه‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له وه‌رزی رابردوو له 27 یاری لالیگا، 26 گۆڵی كرد، له چامپیۆنزلیگیش له 13 یاری،15 گۆڵی كرد، كۆی گۆڵه‌كانی له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كانی دیكه گه‌یشتۆته 44 گۆڵ.
كریستیانۆی 33 ساڵ، له هاوینی 2009 له مانچێسته‌ر یونایتده‌وه به به‌های 94 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید كرد و له هاوینی 2021 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی شایانه كۆتایی دێت.