دوو هانده‌ری ئه‌ڵمانیا هانده‌رێكی به‌ڕازیلیان كوشت

گه‌نجێكی لوبنانی به‌هۆی شكسته‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا و سه‌ركه‌وتنی بڕازیل ده‌كوژرێت.
گه‌نجێكی لوبنانی كه دانیشتووی باشووری به‌یروتی پایته‌ختی لوبنانه به ناوی موحه‌مه‌د زاهیر دوای شكسته‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا و كرانه ده‌ره‌وه‌ی له مۆندیال له‌لایه‌ن دوو گه‌نجی دراوسێییان ده‌كوژرێت.
راگه‌یاندنه‌كانی لوبنان بڵاویانكردۆته‌وه كوژراوه‌كه دوای سه‌ركه‌وتنی بڕازیل ئاهه‌نگی گێڕاوه و دوو گه‌نجی دراوسێشیان كه هانده‌ری ئه‌ڵمانیا بوونه به‌م كاره‌ی هانده‌ره بڕازیلیه‌كه توڕه بوونه و كوشتوویانه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كوژراوه‌كه به یارییه ئاگرینه‌كان خۆشی ده‌ربڕیوه و بووه‌ته هۆكاری توڕه‌كردنی دوو هانده‌ره ئه‌ڵمانیه‌كه.