سه‌در سه‌رایا سه‌لام هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و چه‌كه‌كانیان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ده‌وڵه‌ت
K24- هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند، دووباره په‌یكه‌ری گروپی "سه‌رایا سه‌لام" هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، ته‌نیا له كه‌ربه‌لا و سامه‌ڕا نه‌بێت، داواشی له شوێنكه‌وتووانی كرد، ئه‌و چه‌كانه بگه‌ڕێننه‌وه كه له ده‌وڵه‌ت وه‌ریانگرتبوون، هه‌وره‌ها كاری سه‌ربازیشی له ده‌ره‌وه‌ی سنووری عێراق قه‌ده‌غه كرد.
ئه‌م هه‌نگاو و بڕیارانه‌ی سه‌در له به‌یاننامه‌یه‌كدا هاتوون، كه له نووسینگه‌ی میدیاییه‌كه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه و گوتی، "به‌له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی عیراق و له سۆنگه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ حكوومه‌تی داهاتووی عیراق و سوپا و پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كان، بڕیارماندا به هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رایا سه‌لام، ته‌نیا له سنووری سامه‌ڕا كه‌ربه‌لا نه‌بێت".
سه‌در دووپاتیكرده‌وه، "هیزه‌كانی ئه‌و گروپه ته‌نیا له باره‌گای فیرقه‌ی به‌غدا و پارێزگایه‌كی باشوور ده‌مێننه‌وه و جگه له‌وانه گروپه‌كه‌یان له هه‌موو شوێنه‌كانی دیكه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه".
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا، سه‌در داوای له هه‌موو شوینكه‌وتوانی كرد، هه‌موو ئه‌و چه‌ك و پێداویستی و ئۆتۆمۆبیله سه‌ربازییانه بگه‌ڕێننه‌وه، كه له‌كاتی پێویست ده‌وڵه‌ت پێیداون و دووپاتیكرده‌وه، "به‌كارهێنانی ناوی سه‌رایا سه‌لام له كاری جیهادیدا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه و هه‌ركه‌سێك سه‌رپێچی ئه‌و فه‌رمانه بكات خۆی رووبه‌ڕووی سزا ده‌كاته‌وه و، جگه له‌و شوێنانه‌ی كه ناومان هێناون، پۆشینی جلی سه‌ربازی و هه‌ڵگرتنی چه‌ك به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه".
سه‌در له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌یدا دووپاتی له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی كاری سه‌ربازی له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووری عێراق كرده‌وه و گوتیشی، پێویسته هه‌موو چه‌كه‌كان له كۆگا و جبه‌خانه‌ی فه‌رمی حكوومه‌ت هه‌ڵبگیرێن و نابێت به‌و چه‌كانه زیان به هاووڵاتیانی سڤیل بگه‌یه‌ندرێت، گوتیشی، ئه‌و بڕیارانه بۆماوه‌ی 5 ساڵ كاری پێ ده‌كرێت.
شه‌وی رابردووش، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در به بڕیارێك فه‌رمانده‌ی گروپی سه‌رایا سه‌لامی له شاری به‌سره له‌كاره‌كه‌ی دوورخسته‌وه و كاری گروپه‌كه‌ی له‌و پارێزگایه و باشووری عێراق به‌ته‌واوی سركرد.
H.B