ئیبراهیمۆڤیچ: سوید دەبێتە پاڵەوانی مۆندیالی 2018

ئیبراهیمۆڤیچ: سوید دەبێتە پاڵەوانی مۆندیالی 2018

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ پێشبینی دەکات سوید جامی جیهانی 2018 بەدەست بهێنێت.
لە لێدوانێکی بۆ ماڵپەڕی یانەی لۆس ئانجلۆس گالاکسی، زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی هێرشبەری پێشووی هەڵبژاردەی سوید کە ئێستا بۆ شرۆڤەکردنی یارییەکان لە رووسیایە، رایگەیاند ئەو پێش دەستپێکردنی مۆندیال ئەو پێشبینیکردووە سوید لە مۆندیالی 2018 دوور بڕوات و تەنانەت نازناوەکەش بەدەست بهێنێت.
ئیراهیمۆڤیچ کە لەلایەن راهێنەری سویدەوە بانگهێشتی مۆندیال نەکرا، پێیوایە پێشتر ئەو جیهانی کۆنتڕۆڵ کردبوو، ئێستاش کاتی هەڵبژاردەی سویدە تاکو جیهان کۆنتڕۆڵ بکات.
ئیبراهیمۆڤیچ دووپاتیدەکاتەوە ئەو پاڵپشتی تەواوی هەڵبژاردەی نیشتیمانەکەی دەکات، لەبارەی یاریی سوید و سویسڕا لە قۆناخی 16 پێیوایە سوید دەتوانێت سویسڕا تێپەڕێنێت، کە رۆژی سێشەممە هەردوو هەڵبژاردە کاتژمێر 05:00ی ئێوارە بە یەکتری دەگەن.