خۆری ئیمارات روو له ئاوابوونه و جێگره‌وه‌ی دیاریده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، گه‌وره‌ترین كۆمپانیای وه‌به‌رهێنانی راسته‌وخۆ، له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه نووسینگه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی له دوبه‌یه، ئاماده‌كاری بۆ پاكتاوكردن ده‌كات، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی نه‌مانی متمانه به پشكه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه له میرنشینه یه‌كگرتووه‌كانی عه‌ره‌ب.
به گوێره‌ی ئاژانسه‌كه، پێشبینی ده‌كرێت، و‌ڵاتی كوه‌یت ببێته شوێنگره‌وه‌ی ئیمارات و وه‌به‌رهێنه‌ر و كۆمپانیا بیانییه‌كان رووی تێبكه‌ن، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر ببێته به‌شیك له پێنوێنه‌كانی (ئێم ئێم سی ئای) بۆ بازاڕه گه‌شه‌سه‌ندووه‌كان.
داواكاری گشتی ئیمارات، یادداشتی ده‌ستگیركردنی بۆ (عارف نه‌قفی) دامه‌زرێنه‌ری (گرووپی تاوه‌ره‌كان – مجموعة ابراج) و یه‌كێك له هاوبه‌شه‌كانی ده‌ركردووه، به هۆی كه‌یسێكی تایبه‌ت به چه‌كی بانكی به‌بێ بوونی ره‌سید له بانك، كه مه‌به‌ست لێی پاره‌ی كاشه، به‌های چه‌كه بانكییه‌كانیش 48 ملیۆن دۆلاره، ئێستاش گرووپی "تاوه‌ره‌كانی كاپیتاڵ" به ده‌ست قه‌یرانی داراییه‌وه ده‌ناڵێنێت.
كۆمپانیای تاوه‌ره‌كانی كاپیتاڵ، كه نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی له شاری دوبه‌یه، داوای كردووه به شێوه‌یه‌كی كاتی پاكتاوكردن بۆ كۆمپانیاكه بكرێت له "دوورگه‌كانی كایمان"، به‌هۆی ئه‌وه‌ی دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له باره‌ی به‌كارهێنانی دارایی وه‌به‌رهێنه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان گرفتی بۆ درووست بووه، گوایه كۆمپانیاكه له چاودێری ته‌ندرووستی به به‌های یه‌ك ملیار دۆلار به‌كاریهێناوه.
سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانه‌كه
قه‌یرانه‌كه له‌و كاته‌وه سه‌ریهه‌ڵدا، كاتێك ژماره‌یه‌ك وه‌به‌رهێنه‌ر بانگه‌شه‌یان بۆ ئه‌وه‌كرد، ئه‌و كۆمپانیایه‌ی نووسینگه‌كه‌ی له دوبه‌یه، له كه‌رتی تۆڕی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی كه بڕه‌كه‌ی یه‌ك ملیار دۆلاره، به شێوه‌یه‌كی خراپ پاره‌كانییانی به‌كارهێناوه, هه‌رچی كۆمپانیاكه‌یه لای خۆیه‌وه ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكرده‌وه، هاوكات ویستی خۆیشی بۆ دامه‌زراندنی نووسینگه‌یه‌ك بۆ پێداچوونه‌وه به دۆخی ناوخۆی كۆمپانیاكه نيشانداوه, به‌ڵام ئه‌وه‌ش بانگه‌شه‌كانی وه‌به‌رهێنه‌رانی بنبڕنه‌كرد.
له مانگی ئایار/ مایۆی رابردوو، (عارف نه‌قفی) دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای "تاوه‌ره‌كان – ابراج" رایگه‌یاند، وازی له به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیاكه هێناوه. به گوێره‌ی رێككه‌وتنێش، هه‌ر هه‌شت نووسینگه‌ی كۆمپانیای "تاوه‌ره‌كانی كاپیتال – ابراج كاپیتاڵ" بۆ ئیداره‌دانی راده‌ستی كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی ده‌كرێت به‌ناوی "كۆلۆنی كاپیتاڵ" بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی كاتی سه‌رپه‌رشتیاری "سندووقه‌كانی دیكه‌ی تاوه‌ره‌كان بكات".
دادگای دوورگه‌ی كایمان، كه ده‌كه‌وێته باشووری ئه‌مه‌ریكا و نزیك و‌ڵاتی مه‌كسیك و به‌ریتانییه، بڕیاریدا دووباره په‌یكه‌ری كۆمپانیاكه رێكبخرێته‌وه، تۆم باراك سه‌رۆكی جێبه‌جێكردنی كۆمپانیا "كۆلۆنی كاپیتاڵ ده‌ڵێت: "دڵخۆشین به گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی نێوده‌وڵه‌تی گشتگیر بۆ (ئه‌براج) و هاوبه‌شه‌كانی، هیوادارین هه‌موو به‌شه‌كانی دووباره دابڕێژینه‌وه و سنوورێكیش بۆ ئه‌و كارانه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند رابردوو روویانداوه، دابنێین".
ا. م