پلەی گەرمی دادەبەزێت

سبەی كەشوھەوای كوردستان بەمشێوە دەبێت

K24 - ھەولێر

بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ پلەی گەرمی لە ھەرێمی كوردستان بە بەراورد بە رۆژانی رابردوو دادەبەزێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینیەكان، ئەمڕۆ پلەی گەرمی لە ناوچەكانی كوردستان دادەبەزێت و لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرمی 39 و لە سلێمانی 38 و لە دھۆك 37 و لە شاری كەركووك 40 پلەی سیلیزی دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

سەبارەب بە كەشوھەوای سبەی، كەشناسی پێشبینی دەكات سبەی یەكشەممە پلەكی گەرمی بە بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزببێتەوە، بە جۆرێك لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرمی 41 و لە سلێمانی 40 و دھۆك 49 و كەركووك 42 پلەی سیلیزی.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی