دیمەنی بەیەكگه‌یشتنه‌وه‌ی مەیمونێک و بەخێوکەرەکەی ناخ دەهەژێنێت

باوەشی پێدادەکات و دەیکاتە هاتوهاوار

K24 - هه‌ولێر:

بێچووه‌ مەیموونێک هەر بە منداڵی دایکی دەمرێت، بەڵام لەلایەن ئەندامێکی رێکخراوی ئاژەڵپارێزی (زولۆجیکاڵ وایڵد ڵایف) رزگار دەکرێت، دواتر ئەو رزگارکەرە بەچکە مەیموونەکە بەخێو دەکات و گەورەی دەکات.

پاشان رزگارکەرەکە، مەیمونەکە دەبەخشێتە سەنتەرێکی بەخێوکردنی ئاژەڵانی بێ سەرپەرشت.

لەم گرتە ڤیدیۆیە، کاردانەوەی مەیموونەکە ببینە کاتێک بەخێوکەرەکەی سەردانی دەکات.