خۆپیشاندانی ئێرانییه‌كان پێچه‌وانه ده‌بنه‌وه و مه‌رگ بۆ دڵخوازه‌كه‌ی تاران ده‌خوازن
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، سه‌دان خۆپیشانده‌ری ئێرانی، له خۆپیشاندانێكدا له تارانی پایته‌خت، درووشمی "مه‌رگ بۆ فه‌له‌ستین" ده‌ڵێنه‌وه.
ئه‌گه‌رچی ئێرانییه‌كان پێشتر درووشمی "مه‌رگ بۆ ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكایان" ده‌گوته‌وه، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی گه‌مارۆ ئابوورییه‌كان له سه‌ر تاران توندكراون، هاووڵاتییان و خۆپیشانده‌ران ده‌ستبه‌رداری بوونه.
به‌هۆی ئه‌و دۆخه ئابوورییه خراپه‌ی رووی له وڵاته‌كه كردووه، خۆپیشانده‌ران داوا ده‌كه‌ن، تاران ده‌ستوه‌رنه‌داته كاروباری ناوخۆی وڵاتان كه به گوته‌ی ئه‌وان، ساڵانه به ملیاران دۆلار له شه‌ڕه‌كانی ناوخۆی ئه‌و وڵاتانه خه‌رج ده‌كات.
بزووتنه‌وه‌ی فه‌تحی فه‌له‌ستینیش، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، نیگه‌رانی خۆی ده‌رده‌بڕێت و وه‌ڵامی ئه‌و درووشمانه‌ش ده‌داته‌وه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كاره ده‌كات و ده‌پرسێت: "پێتان وایه حكوومه‌ته‌كانی پێشوو و ئێستای ئێران فلسێكی داوه‌ته گه‌لی فه‌له‌ستین؟ ئه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك درووست نییه".
لەسەر خۆپیشاندانەکانی پایتەختی وڵاتەکەی، ئایەتوڵڵا عەڵی خامنەیی، رابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، هاتە دەنگ و ئەمەریکا بە هۆکاری ئەو خۆپیشاندانانە تۆمەتبار دەکات.
خامنەیی لە پێگەی ئەلیکترۆنی خۆی، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت: "ئەوان فشاری ئابووری دەکەن تاکو نەتەوە و سیستمەکە له‌یه‌كتری جیابکەنەوە... بەڵام شەش سەرۆکی دیکەی ئەمەریکا هەمان رێگایان تاقیکردووه‌تەوە و دواتر خۆیان بەدەستەوەداوە".
لە رۆژی سێشەممەوە(26/06/2018)، خۆپیشاندنی بەرفراوان لە تارانی پایتەختی ئێران دژی سیستمی بەڕێوەبردن و خراپی باری ئابووری دەستیپێکردووە، بەو هۆیەشه‌وە بۆ یەکەمینجار لە ساڵی 1979 وە، بازاڕی گەورەی تاران داخرا.
شعار مرگ بر فلسطین _ خیابان لاله زار _ 4 تیر
— ??jalil azizi?? (@jalilazizi13) June 25, 2018
زنده باد جوانان بيدار ايران
وعده ما امشب سراسر ايران✌️✌️ pic.twitter.com/WEtWbD4EDl
.
ا. م