فره‌نسا له یارییه‌كی دراماتیكی و پڕگۆڵ شكستی به ئارجێنتینا هێنا

له قۆناخی 16ـی مۆندیالی 2018ـی رووسیا، هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا شكستی به ئارجێنتینا هێنا و به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر 2 گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
له خوله‌كی 13، له ئه‌نجامی هێرشێكی هه‌ڵگه‌ڕاوه، كلیان مباپێ له نێو ناوچه‌ی سزای تانگۆ خرایه سه‌رزه‌وی و گریزمان له رێگه‌ی پێناڵتی گۆڵی پێشكه‌وتنی كه‌ڵه‌شێره‌كانی تۆمار كرد.
دواتر له خوله‌كی 41 ئانخیل دی ماریا به لێدانێكی به‌هێز له دووره‌وه ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، گێمی یه‌كه‌م به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م، مێسی تۆپێكی ئاراسته‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی كرد و به قاچی گابریێل میركادۆ ئارجێنتین گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد.
دواتر بنیامین باڤارد به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ره له دووره‌وه به لێدانێكی به‌هێز ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ فره‌نسا یه‌كسان كرده‌وه.
پاشان كه‌ڵه‌شێره‌كان له خوله‌كه‌كانی 64 و 68 له رێگه‌ی كلیان مباپێ دوو گۆڵی له‌سه‌ریه‌كیان تۆمار كرد.
له دوایین خوله‌كی یارییه‌كه، سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ گۆڵی سێیه‌می ئارجێنتینای تۆمار كرد، به‌ڵام ئه‌م گۆڵه فریای تانگۆ نه‌كه‌وت و 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر 3 گۆڵ ماڵئاواییان له مۆندیال كرد.