سامپاولی دانی به هه‌موو شتێك دانا و هه‌ڵه‌كانی خۆی ئاشكرا كرد
.jpg)
دوای شكسته‌كه‌یان به‌رامبه‌ر فره‌نسا و ماڵئاواییكردنیان له مۆندیالی 2018، خۆرخی سامپاولی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا به‌رده‌وامبوونی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی راگه‌یاند و جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه مێسی هه‌ر باشترین یاریزانی جیهانه.
خۆرخی سامپاولی راهێنه‌ری ئارجێنتینا له پرێس كۆنفرانسێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه زۆر هه‌ست به بێ تاقه‌تی و دڵگرانی ده‌كات، ده‌شڵێت: به‌داخه‌وه ئێمه باشترین یاریزانی جیهانمان له‌گه‌ڵ دا بوو كه مێسییه، به‌ڵام نه‌مانتوانی هه‌بوونی مێسی بقۆزینه‌وه و مێژوو بنووسینه‌وه.
سامپاولی له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا گوتی: سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئه‌نجامه خراپانه‌ش، به‌ڵام من له راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا به‌رده‌وام ده‌بم و ده‌ست له‌كارناكێشمه‌وه.
سامپاولی له پرێس كۆنفرانسه‌كه‌دا، نه‌یشارده‌وه كه له یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر فره‌نسا نه‌یانتوانیوه كلیان مباپێ رابگرن.
خۆرخی سامپاولی ته‌مه‌ن 58 ساڵ، دوای ئه‌وه‌ی 2 ناسناوی له‌سه‌ریه‌كی جامی كۆپا ئه‌مریكای بۆ هه‌ڵبژارده‌ی چیللی برده‌وه، به راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا ده‌ستنیشان كرا، له‌گه‌ڵ ئارجێنتیناش به سه‌ره‌تایه‌كی خراپ ده‌ستیپێكرد، له پاڵاوتنه‌كان به زه‌حمه‌ت سه‌ركه‌وتنه مۆندیال، له یارییه دۆستانه‌كانیش ئه‌نجامه‌كانیان وه‌ك پێویست نه‌بوو، ریكۆردێكی ڕه‌ش و خراپیشی له مۆندیالی 2018 تۆمار كرد.