دیشامپ ئاشكرای كرد كه به 2 رێگا مێسی له یاریگه راگرتووه

دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا شكستی به ئارجێنتینا هێنا و بۆ قۆناخی هه‌شتی مۆندیالی 2018ـی رووسیا په‌ڕییه‌وه، راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا نهێنی راگرتنی مێسی ئاشكرا ده‌كات.
دیدییه دیشامپ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا له پرێس كۆنفرانسێكدا كلیكی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌یان بۆ راگرتنی مێسی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
دیشامپ گوتی: ئێمه به دوو رێگا له یارییه‌كه تاڕاده‌یه‌كی زۆر لیۆنێل مێسی ـمان له یارییه‌كه راگرت، یه‌كه‌میان رێگه‌مان نه‌دا تۆپ بگاته ژێر قاچی مێسی، دووه‌م سه‌رچاوه‌كانی تۆپ گه‌یاندمان له مێسی قه‌ده‌خه كرد، به‌تایبه‌تی رێگه‌مان نه‌دا ماسكیرانۆ و بانیگا وه‌ك پێویست تۆپ بۆ مێسی بنێرن.
دیشامپ ده‌شڵێت: هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك یاریزان و كاراكته‌ری گه‌وره‌ن، ئه‌وان به ئاستێكی به‌رز ده‌ركه‌وتوونه و شانازیان پێوه ده‌كه‌م.
هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا له قۆناخی هه‌شتی مۆندیالی 2018ـی رووسیا چاوه‌ڕوانی براوه‌ی یاری نێوان پورتوگال و ئۆروگوای ده‌كات.