دوای ماسكیرانۆ، ئه‌ستێره‌یه‌كی دیكه‌ش وازی له‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی هێنا

تا دێت یاریزانی زیاتر له‌ ئارجێنتینا ده‌كشێنه‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا به‌رامبه‌ر فره‌نسا تووشی شكست بوو، ماڵئاوایی له‌ مۆندیالی 2018 كرد، له‌ دوای ماسكیرانۆ، یاریزانێكی دیكه‌ی ئارجێنتینا وازهێنانی له‌ یاری نێوده‌وڵه‌تی راگه‌یاند.

هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا له‌ قۆناخی 16ـی مۆندیالی 2018، چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر سێ گۆڵ یارییه‌كه‌ی دۆڕاند و ماڵئاوایی له‌ مۆندیال كرد.

دوای ماسكیرانۆ، راسته‌وخۆ لوكاس بیلیای ته‌مه‌ن 32 ساڵ وازهێنانی له‌ یارییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان راگه‌یاند.

بیلیا له‌ 2011ـه‌وه‌ یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا كردووه‌ و له‌ 58 یاری ته‌نیا یه‌ك گۆڵی بۆ تانگۆ تۆمار كردووه‌.

بیلیا پێشتر یاری بۆ یانه‌ی ئیندیپێندێنتی ئارجێنتینا، ئاندێرله‌ختی به‌لجیكا كردووه‌، له‌ هاوینی 2017 له‌ یانه‌ی لازیۆ به‌ بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی ئه‌یسی میلانی ئیتاڵیا كرد.

لوكاس بیلیا به‌رگریكاری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا
لوكاس بیلیا به‌رگریكاری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا