ئۆروگوای به 2 گۆڵی كاڤانی پورتوگالی ڕه‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌كاته‌وه

له یارییه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی قۆناخی 16ـی مۆندیالی 2018، ئۆروگوای به سه‌ركردایه‌تی كاڤانی شكستی به پورتوگال هێنا و گه‌یشته قۆناخی داهاتووی مۆندیال.
ئۆروگوای له خوله‌كی 7ـی گێمی یه‌كه‌م گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد، یارییه‌كه‌ش له‌م گێمه به‌م تاكه گۆڵه كۆتایی هات.
به‌ڵام له گێمی دووه‌م، كیلبه‌ر پیپی به‌رگریكار له خوله‌كی 55 ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ پورتوگال یه‌كه‌سان كرده‌وه.
پاشان له خوله‌كی 62 كاڤانی جارێكی دیكه گه‌ڕایه‌وه و هه‌ڵبژارده‌كه‌ی پێشخسته‌وه، به‌ڵام خۆشییه‌كانی ئه‌و یاریزانه زۆری نه‌برد، كاتێك به‌هۆی پێكانه‌وه یاریگه‌ی جێهێشت.
پورتوگال له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه هه‌وڵێكی زۆری دا، به‌ڵام نه‌یتوانی له راستكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه و ماڵئاواییكردن له مۆندیال رزگاری بێت.