تره‌مپ كه‌وته ته‌ڵه‌ی كۆمیدیاوه
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بووه قوربانییه‌كی دیكه‌ی ئه‌كته‌رێكی كۆمیدی و له‌و كاته‌ی له‌ناو فڕۆكه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تیدا له گه‌شتێك گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی پێوه‌كردووه و سه‌رۆكی ئه‌مریكایش پێیوابووه سیناتۆرێكی ئه‌مریكییه قسه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات.
ئه‌كته‌ری كۆمیدی، جۆن مێڵیندێز، له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا خۆی خستووه‌ته شوێنی سیناتۆر بۆب مینێندێز.
ئه‌و ئه‌كته‌ره كۆمیدییه قسه‌ی له‌گه‌ڵ جێرد كۆشنێری زاوای تره‌مپ كردووه و دواتر سه‌رۆك تره‌مپ په‌یوه‌ندی پێوه‌كردووه‌ته‌وه. چونكه ئه‌و ئه‌كته‌ره كۆمیدییه خۆی وه‌ك سیناتۆر ده‌رخستووه.
له‌وباره‌یه‌وه گوته‌بێژی كۆشكی سپی گوتوویه‌تی: "هه‌ندێك كات كه‌ناڵه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن به سه‌رۆكه‌وه كراوه‌یه و هه‌ڵه‌ی له‌م جۆره‌یش رووده‌دات".
مینێندێز سیناتۆری نیوجێرسییه و سه‌ر به دیموكراته‌كانه، ماویه‌كی زۆره هه‌ڵمه‌تێكی بۆ هه‌مواركردنی یاساكانی كۆچ له ئه‌مه‌ریكا ده‌ستپێكردووه.
له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوویشدا ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی زۆر توند بوویه‌وه له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی كۆچ و دابڕینی منداڵان له كه‌سوكاریان له‌سه‌ر سنووری مه‌كسیك".
ئه‌و ئه‌كته‌ره كۆمیدییه گفتوگۆی نێوانی له‌گه‌ڵ تره‌مپ تۆماركردووه‌و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویكردووه‌ته‌وه.
له گفتوگۆكه‌دا تره‌مپ ده‌ستخۆشی له "سیناتۆر مینێندێز" ده‌كات كه له تۆمه‌تی وه‌رگرتنی به‌رتیل كه له ساڵی 2017 دا خرابووه پاڵی به بێ‌تاوان ده‌رچووه.
چونكه مینێندێز به‌وه تۆمه‌تباركرابوو دیاری و كۆمه‌كی بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی له پزیشكێكی چاو له فلۆریدا وه‌رگرتووه، به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رپرسه حكومییه‌كان درووست بكات تا له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و پزیشكه كار بكه‌ن له كه‌رتی پزیشكی و ته‌ندرووستیدا".
كاتێك كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ ئۆفیسی سیناتۆر مینێندێز له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی سه‌رۆك تره‌مپ قسه‌یان كردووه، فه‌رمانبه‌ره‌كانی ئۆفیسی سیناتۆره ئه‌سڵییه‌كه پێیان سه‌یر بووه".
ئه‌كته‌ره كۆمیدییه‌كه ده‌ڵێت: "تره‌مپ ته‌نها به یه‌ك پرسیار ده‌یتوانی ئاشكرای بكات، ته‌نها بیپرسیایه سیناتۆری سه‌ر به كام پارتی ئه‌مریكایت و له كام ویلایه‌تی، ئه‌وكاته منیش ده‌مزانی چۆن وه‌ڵامی ده‌ده‌مه‌وه، به‌ڵام سه‌رۆك ئه‌و پرسیارانه‌ی نه‌كرد".