ئهگهر سیستهنی ڤار نهبووایه ئێستا رووبهڕبوونهوهكانی مۆندیال جیاوازتر دهبوون
بەھۆی بریارەكانی ڤار لە 2018 گۆڕانكاری زۆر لە ریزبەندی ھەڵبژاردەكان لە قۆناخی كۆمەڵەكان روویانداوە، ئەگەر سیستەمی ڤار نەبووایە فڕەنسا و ژاپۆن نەدەگەیشتنە قۆناخی 16، ئەگەر سیستەمی ڤاریش نەبووایە لەبری سوید مەکسیک رووبەڕووی بڕازیل دەبووەوە.
ناوبژیوانی ڤیدیۆیی ڤار؛ سیستهمێكی نوێی مۆندیال بوو، كە یارمەتی ناوبژیوانی ناو یاریگا بدات بەتایبەت بۆلێدانی سزاو كارتی سوور، كە ئەمە لە بریارە قورسەكانی یارییە و زۆرجار دەبێتە ھۆی گۆرینی ئەنجام یاری؛
دوای ئەوەی قۆناخی كۆمەڵەكان بەكۆتاھات، بەھۆی بریارەكانی ڤارەوە چەند ھەڵبژاردەیەك ماڵئاوایی كرد و چەند ھەڵبژاردەیەكی دیكەش بەم ھۆیەوە ئاڵوگۆر لەریزبەندییەكانیان كرا.
لە كۆمەڵەی دووەم 3 جار ڤار بریاریدا، بەڵام ھیچ گۆرانكارییەكی لە ریزبەندییەكە نەكرد.
بەڵام لە كۆمەڵەی دووەم بەھۆی ڤارەوە زۆرترین گۆرانكاری روویدا، بەلێدانێكی سزای رۆناڵدۆ پۆرتوگال لە شكست رزگاری بوو، لەدوایاریشی بەرامبەر ئێران، ڤار بریاری دژی پۆرتوگالداو بوو ھۆی ئەوەی پۆرتوگال بەدووەمی كۆمەڵەی سەركەوێت و له قۆناخی شازدەو بەرامبەر ئۆرگوای یاری كردو شكستی ھێنا.
لە كۆمەڵەی سێیەم فرهنسا بە یارمەتی بریاری ڤار، بەجیاوازی گۆڵێك لە ئوستورالیای بردەوە، ئەگەر ڤار نەبووایە، ئەگەری زۆری ھەبوو لەبری فرهنسا، دانیمارك بەرامبەر ئارجێنتینا بكەوتبا، ئەمەش ئەركی تانگۆی ئاسانتر دەكرد.
لە كۆمەڵەی پێنجەم ڤار كەمترین رۆڵی ھەبوو، بەڵام لە كۆمەڵەی شەشەم لە یاری مهكسیك و سوێد بریاریدا، ئەمەش بووە ھۆی گۆرینی ریزبدنەی یەكەم و دووە، ڤار نەبووایە لە بری مهكسیك، سوێد بەرامبەر بەرازیل یاری دەكرد و سویسر او مهكیسیكیش رووبەروو دەبوونەوە.
لە كۆمەڵەی ھەشتەمیش، بە بریاری ڤار ژاپۆن لێدانی سزای بۆ ھەژمار كرا و بەدوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە كۆلۆمبیای بردەوە، ئەگەر ڤار نەبووایە لە بری ژاپۆن، سەنیگال بەتیپی دووەم سەردەكهوت بۆ قۆناخی شازدە، بهمهش دهردهكهوێت كه بەشێك لەو ئەنجامە سوپرایزانەی مۆندیالیش پەیوەستە بە بریارەكانی ڤارەوە.