فیفا، به‌هۆی سیسته‌می ڤار، سزای هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریبی دا

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی، به فه‌رمی سزایه‌كی توندی به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب سه‌پاند، به‌هۆی كاردانه‌وه‌كانیان له یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ئیسپانیا.
له دوایین یارییه‌كانی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیالی 2018ـی رووسیا، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب و ئیسپانیا به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان به‌رامبه‌ربوون، له یارییه‌كه‌دا ئیاگۆ ئاسپاس هێرشبه‌ری ماتادۆره‌كان به‌سوود وه‌رگرتن له سیسته‌می ڤار له خوله‌كی 91 هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له شكست رزگار كرد و یارییه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
سه‌ره‌تا گومان له گۆڵه‌كه‌ی ئاسیاس هه‌بوو، دواتر له رێگه‌ی سیسته‌می ڤار گۆڵه‌كه بۆ ئیسپانیا هه‌ژمار كراوه و مه‌غریب له بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه بێبه‌شبوو، ئه‌مه‌ش یاریزانانی مه‌غریبی رووبه‌ڕووی كاردانه‌وه‌ی توند له دژی ناوبژیوانان كرد.
فیفا به‌هۆی ره‌فتاری یاریزانه‌كانی مه‌غریب بڕیاری دا هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌و وڵاته به 50 هه‌زار یۆرۆ وه‌ك پێبژاردن سزا بدات.
هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می مۆندیالی 2018 شانبه‌شانی هه‌ڵبژارده‌كانی ئیسپانیا، پورتوگال و ئێران یاری ده‌كرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ سه‌ركه‌وتنێك تۆمار بكات ماڵئاوایی له مۆندیال كرد.