به فه‌رمی، به‌رازیل مارسیلۆی له‌ده‌ستدا

تیتی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل دووركه‌وتنه‌وه‌ی مارسێلۆی به‌هۆی پێكانه‌وه بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر مه‌كسیك راگه‌یاند و شوێنگره‌وه‌كه‌شی بۆ میدیاكان ئاشكرا كرد.
تیتی راهێنه‌ری به‌رازیل له پرێس كۆنفرانسێكدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه مارسێلۆ به‌هۆی پێكانه‌كه‌ی به‌شداریی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر مه‌كسیك ناكات و فلیپی لویس شوێنی ده‌گرێته‌وه.
تیتی ده‌شڵێت: پێكانه‌كه‌ی مارسێلۆ زۆر ترسناك نییه، ته‌نانه‌ت ده‌توانێت به‌گوێره‌ی دۆخی یارییه‌كه به‌شداری بكات، به‌ڵام من ته‌ندروستی ئه‌وم لاگرینگه و بڕیارمداوه بۆ یارییه‌كه به‌شداری پێ نه‌كه‌م.
تیتی گوتیشی: مارسێلۆ به‌هۆی پێكانه‌كه‌ی خێرایی له‌ده‌ستداوه و ره‌نگه 120 خوله‌كیش یاری بكه‌ین، بۆیه ئه‌وم دوورخستۆته‌وه، هه‌رچه‌نده مارسێلۆ ده‌یویست بۆ ماوه‌ی 45 خوله‌ك یاری بكات، به‌ڵام ئێمه رێككه‌وتین كه پشوو وه‌ربگرێت.
تیتی گوتیشی: له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كانم قسه كردووه و ئه‌گه‌ر بتوانن هاوشێوه‌ی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی یاری بكه‌ن ده‌توانن سبه‌ی به‌ربه‌ستی مه‌كسیك ببڕن، ئه‌وه‌ی كه گرینگه لایه‌نی ده‌روونی یاریزانه‌كانه كه ئیشی زۆرمان له‌سه‌ر كردووه.
له باره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیك، تیتی گوتی: ئه‌وان خاوه‌نی پێكهاته‌یه‌كی باشن، هه‌روه‌ها به‌و كه‌شوهه‌وایه گه‌رمه‌ی به‌شێك له شاره‌كانی رووسیاش راهاتوونه و خاوه‌نی خێرایی و هێزێكی گه‌وره‌ن، بۆیه ده‌بێت به وردی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ین و نابێت هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك بكه‌ین.
بڕیاره سبه‌ی دووشه‌ممه، له قۆناخی شازده‌ی مۆندیالی 2018ـی رووسیا، له كاتژمێر 5:00ـی ئێواره به‌رازیل و مه‌كسیك له یارییه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه به‌یه‌ك بگه‌ن.