به فه‌رمی، دوای شكسته‌كه‌یان، ئێنیێستا بڕیاری وازهێنیانی دا
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له مۆندیالی 2018 ماڵئاوایی كرد، راسته‌وخۆ ئه‌ندرێس ئینیێستا بڕیاری وازهێنانی له یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان راگه‌یاند.
ئینیێستا بڕیاری وازهێنانه‌كه‌ی له رێگه‌ی رادیۆ ئیستادیۆی ئیسپانیا ئاشكرا كرد كاتێك دوای یارییه‌كه‌ی رووسیا گوتی: ئه‌مه دوایین یاری من بوو له‌گه‌ڵ ئیسپانیا، چیرۆكی من له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه كۆتایی هات و دوایین خه‌ونم كه بردنه‌وه‌ی ناسناوی مۆندیال بوو نه‌هاته دی، به‌ڵام پێشتر ئه‌و خه‌ونه‌م له مۆندیالی 2010 كردۆته ڕاستی.
ئه‌ندرێس ئینیێستا به‌شداریی هه‌ر چوار یارییه‌كه‌ی ئیسپانیای له مۆندیالی 2018ـی رووسیا كرد، له كاروانی وه‌رزشی خۆشی 131 یاری بۆ ئیسپانیا كردووه و 13 گۆڵی تۆمار كردووه.
ئینیێستا رۆڵێكی گه‌وره‌ی له بردنه‌وه‌ی مۆندیالی 2010 بینیوه، هه‌روه‌ها ناسناوی یۆرۆی 2008 و 2012ـی له‌گه‌ڵ ماتادۆره‌كان بردۆته‌وه.