به ڤیدیۆ... به‌رازیل گه‌یشته قۆناخی هه‌شتی مۆندیالی 2018
له قۆناخی 16ـی مۆندیالی 2018ـی رووسیا، هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل به 2 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر شكستی به مه‌كسیك هێنا و بۆ قۆناخی هه‌شتی مۆندیال په‌ڕییه‌وه.
یارییه‌كه له گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، به‌ڵام له گێمی دووه‌م ئاستبه‌رزی نێیمار و ویلیان به‌رازیلیان بۆ قۆناخی هه‌شت په‌ڕانده‌وه.
سه‌ره‌تا له خوله‌كی 51، نێیمار به‌سوودوه‌گرتن له تۆپێكی ویلیان گۆڵی یه‌كه‌می هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیلی تۆمار كرد.
پاشان له خوله‌كه‌كانی كۆتایی، نێیمار ئاسیستێكی بۆ فێرمینۆ كرد و هێرشبه‌ره‌كه‌ی لیڤه‌رپوول گۆڵی دووه‌می بۆ سامبا زیاد كرد.
یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به 2 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر به‌سوودی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل كۆتایی هات، به‌مه‌ش له قۆناخی هه‌شت به‌رازیل چاوه‌ڕوانی براوه‌ی یاری نێوان به‌لجیكا و ژاپۆن ده‌كات.