تره‌مپ كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ سه‌رۆكایه‌تی كاندید ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی له كۆشكی سپی، پێشوازی له مارسیلۆ ریبیلۆ دیسۆزا، سه‌رۆكی پرتوگال ده‌كات و كریستیانۆ رۆناڵدۆش ده‌بێته به‌شێك له گفتوگۆی نێوانییان.
به گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی یوتیوب بڵاوكراوه‌ته‌وه، سه‌رۆكی پرتوگال به شانازییه‌وه باسی كریستیانۆ ده‌كات و ده‌ڵێت: "باشترین یاریزانی جیهانمان هه‌یه"، ئه‌وكاته هێشتا پرتوگال له پاڵه‌وانێتییه‌كه نه‌چووبووه ده‌ره‌وه.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و قسانه‌شدا، تره‌مپ ده‌ڵێت: "به‌ڵێ وایه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كریستیانۆ له به‌رامبه‌ر تۆدا خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی پرتوگال كاندید بكات، بێگومان ناباته‌وه و سه‌رناكه‌وێت".
هه‌ڵبژارده‌ی پرتوگاڵ، له چوارچێوه‌ی مۆندیالی 2018ی رووسیا، سه‌ره‌تا به ئاستێكی باش ده‌ركه‌وت و دواتریش له قۆناغی 16 به ئه‌نجامی 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆڵێك به هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوا، دۆڕاندی و له پاڵه‌وانێتییه‌كه چووه ده‌ره‌وه.
ا. م