نێیمار به توندی وه‌ڵامی راهێنه‌ری مه‌كسیك ده‌داته‌وه

نێیمار دا سیلڤا هێرشبه‌ری بڕازیلی دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌یان، وه‌ڵامی راهێنه‌ری مه‌كسیك ده‌داته‌وه كه به منداڵ و فریوده‌ری وه‌سف كرد بوو، نیمۆ له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: هێنده گرنگی به‌و ره‌خنانه ناده‌م كه رووبه‌ڕووم ده‌كرێنه‌وه، گرینگه ئه‌وه‌یه من هاوكاری وڵاته‌كه‌م بۆ سه‌رخستن كرد و مه‌كسیكیش ده‌بێت خۆی بۆ ماڵه‌وه ئاماده بكات.
خوان كارلۆس ئۆزۆریۆ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیك له پرێس كۆنفرانسێكدا گوتی: نێیمار یاریزانێكی منداڵ و فریوده‌ره، من رانه‌هاتووم له‌گه‌ڵ منداڵان یاری بكه‌م، یاریكردن و مۆندیال هی پیاوانه و ناكرێت منداڵێك یارییه‌كه‌ت تاخیر و خاو بكاته‌وه؟
له كاردانه‌وه‌یه‌كدا نێیمار ده‌ڵێت: هه‌موومان دڵخۆشین به دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له مه‌كسیكمان برده‌وه، راهێنه‌ری مه‌كسیك هه‌رچیه‌كی وتبێت باشی نه‌كردووه پێویسته راهێنه‌ر قسه له‌سه‌ر راهێنه‌ر بكات نه‌وه‌ك له‌سه‌ر یاریزانان.
نێیمار گوتیشی: من هه‌رگیز گوێ به ره‌خنه‌كان ناده‌م به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه ده‌ڵێن زۆر خۆم له یاریگه ده‌خه‌م و نواندن ده‌كه‌م، ته‌نیا یاریی ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری تیپه‌كه‌م بكه‌م له‌سه‌ركه‌وتن، له دوو یاریی رابردوو ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه قسه‌م بۆ مێدیاكان نه‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی ره‌خنه نه‌بمه‌وه.