ئۆتۆمبێلێك به شۆفێره‌وه ده‌كه‌وێته ناو رووباری به‌رسیرین
K24 - سۆران:
ئۆتۆمبێلێك له جۆری كیا سپۆرتاج، له‌سه‌ر رێگه‌ی سۆران – چۆمان، ده‌كه‌وێته ناو رووباری به‌رسیرین و تا ئێستاش شۆفێره‌كه‌ی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
ته‌یفوور محه‌مه‌د، په‌یامنێری كوردستان 24 له سۆران رایگه‌یاند، رووداوه‌كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ, له‌سه‌ر رێگای گشتی سۆران - چۆمان (هاميڵتۆن), روویداوه، به‌هۆی له‌ده‌ستدانی كۆنتڕۆڵ و وه‌رگه‌ران، ئۆتۆمبێله‌كه به شۆفێره‌كه‌وه ده‌كه‌وێته ناو رووباری به‌رسیرین.
په‌یامنێری كوردستان 24 راشیگه‌یاند، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی سۆران و رواندز له شوێنه‌كه‌ن گه‌ڕان و پشكنین به‌دوای شۆفێره‌كه به‌رده‌وامه، به‌ڵام تا ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، شۆفێره‌كه ناوى (ئيسماعيل حه‌سه‌ن)ـه، پۆلیسی پاسپۆرتی خاڵی سنووری حاجی ئۆمه‌رانه، له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری برادۆسته و دانیشتووی قه‌زای سۆرانه.
ا. م